٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌مرۆ ماراسۆنێك بۆ كچان و ئافرەتان لە پێناو ئاشتیدا بەڕێوە دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەعات 5ـی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە راڕەوی راكردن لە پاركی سامی عەبدولڕەحمان، لیژنەی باڵای ماراسۆنی نێودەوڵەتیی هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی ئەربیل ماراسۆن بۆ وەرزش و ئاشتی، ماراسۆنێك بۆ كچان و ئافرەتان، بەڕێوە دەبات.

لەو بارەیەوە، (عەبدولستار عیسمەت) رێكخەری گشتیی ماراسۆنەكە رایگەیاند: "لە درێژەی چالاكییەكانی رێكخراوی ئەربیل ماراسۆن، ئەمڕۆ شەممە 7/5/2016، لە رارەوی راكردن لە پاركی سامی عەبدولڕەحمان راكردنێكی ماراسۆنی بۆ كچان و ئافرەتان، ئەنجام دەدەین".

ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، ئەم راكردنە لە پێناوی ئاشتی و تەباییدایە و، سەعات 5ـی ئێوارە لە راڕەوی راكردن لە پاركی سامی عەبدولڕەحمان بەڕێوە دەچێت.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار