شاخەوان عەبدوڵڵا: تا سەركردایەتیی كورد بڕیار نەدات، ناگەڕێینەوە بەغدا

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، كورد بڕیاری داوە نەگەڕێتەوە بەغدا تا ئەو كاتەی سەركردایەتی كورد بڕیاری خۆی دەدات.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان (شاخەوان عەبدوڵڵا)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "فراكسیۆنە كوردییەكان لە بەغدا بڕیاریان داوە كە نەگەڕێنەوە بەغدا بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عێراق تا ئەو كاتەی سەركردایەتیی كورد بڕیار دەدات".
(عەبدوڵڵا) گوتیشی: "بڕیار دراوە كە كۆبوونەوەیەك لە نێوان لایەنەكان و پەرلەمانتاراندا بكرێت، بۆ ئەوەی بڕیار لەو بارەیەوە بدەن، بەڵام تا ئەو كاتە ناگەڕێینەوە بۆ بەغدا".
باسی لەوەیش كرد كە، "ئەگەر سەرۆكی پەرلەمانیش سەردانی هەرێم بكات بۆ رازیكردنی فراكسیۆنە كوردەكان، ئەوا ئێمە بڕیاری خۆمان داوە و، ئەو وەكو تاكە كەس دێتە هەرێم".
بڵند ئیبراهیم




