لە گوێڕدا پێشمەرگە گورزێکی گەورەی لە داعش وەشاند..٨ کوژراویان هەیە

گوێر-KDP.info- فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لەمیحوەری گوێردا دەڵێ، ئەمڕۆ لەبەیانییەوە داعش چەند جارێک ھێرشی کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام تێکشکان و٢٠تیرۆریست کوژران و برینداربوون.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لەمیحوەری گوێر (قادر قادر)بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" ئەمڕۆ لەبەیانییەوە تیرۆریستانی داعش لەمیحوەری گوێردا لەگوندی ئەبو شیتە ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام ھێزی پێشمەرگە بەتووندی رووبەڕوویان بوونە و تێکیان شکاندن و زیانی زۆریان پێگەیاندن.
(قادر قادر) گوتیشی، لەشەڕەکەی ئەمڕۆ زیانی زۆر بەر تیرۆریستانی داعش کەوتووە و ھەشت تیرۆریست کوژراون و١٢ی دیکەیش برینداربوونە.
دەیشڵێ، داعش ئەو ھێرشانە دەکات بۆ ئەوەی بوونی خۆیان لەناوچەکەدا بسەلمێنن، لەبەر ئەوەی خۆیان خەڵکی ناوچەکەن و ناچاران ئەو ھێرشانە بکەن، بەڵام ھەرگیز سەرکەوتوو نابن.
بڵند ئیبراھیم




