"ئیتاڵیا لقی پیشانگای نێودەوڵەتی خۆی له هه‌ولێر ده‌کاته‌وه"

ئاژانسەکان -KDP.info- سه‌رۆکی ژووری بازرگانیی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ئیتاڵیا به‌نیازە، لقی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی خۆی له هه‌ولێر بکاته‌وه.
دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانیی هه‌ولێر بە (ناوەندی هەواڵی ئازاد)ی وت کە، پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی ئیتاڵیا لقی خۆی له هه‌ولێر دەکاتەوە و بۆ ئه‌م مه‌به‌ستەش وه‌فدێکی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی ئیتاڵیا سه‌ردانی ژووری بازرگانیی هەولێریان کردووه و بارودۆخی ئاسایش و ئارامیی هه‌رێمی کوردستان جێگای ڕه‌زامه‌ندییان بووه، بۆیه بڕیاریان داوە لقی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی وڵاته‌کەیان بکەنەوە که به‌رده‌وام به‌رهه‌می ئیتاڵی بە کوالێتی به‌رز نمایش ده‌کات. بە وتەی سەرچاوەکەی ژووری بازرگانیی هەولێر، وه‌فدەکەی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی ئیتاڵیا ده‌ستیان کردووە به گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.




