٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فازڵ میرانی، پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانی لە هێزی پێشمەرگە کرد

سەرچاوە: KDP.info
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیمۆكراتی كوردستان (فازڵ میرانی)

هەولێر-KDP.info- سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان (فازڵ میرانی) پەیامێکی پیرۆزباییی ئاراستەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد بە بۆنەی ئەو سەرکەوتنانەی لە دژی تیرۆریستانی داعش تۆماریان کرد.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان:

بە بۆنەی ئەو سەركەوتنانەی (گوندی بەشیر و مێحوەركانی تەلسقۆف و باشیك و ناوەران و گوێڕ)ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دژی تیرۆریستانی داعش تۆماریان كرد، دەستخۆشی و پیرۆزباییەکی گەرم لە برا پێشمەرگە و فەرماندەكان دەکەم و پیرۆزبایی لە گەلی كوردستانیش دەکەم ڕۆڵەکانیان ئاوەهای تیرۆریستانی داعش تێک دەشکێنن.
سەرەخۆشیی خۆیشمان ئاراستەی خانەوادە سەربەرزەکەی ئەو شەهیدانە دەكەم كە گیانی خۆیانیان كردە فیدای خاك و نیشتمان؛ هەروەها سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو سەربازە ئەمریكاییەش دەكەم كە خۆی كردە قوربانی كوردستان و هیوای چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازم و، سوپاسی هێزی پشتیوانی ئاسمانی هاوپەیمانان دەكەم كە پاڵپشتییان لە هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان كرد.


براتان
فازڵ میرانی


 

هەواڵی پەیوەندیدار