٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مووسا گەردی: باشیك ئارامە.. داعش بە دەیان كوژراو و بریندار یان هه‌یه‌

سەرچاوە: KDP.info
 
باشیك-KDP.info- فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد رایگەیاند، بارودۆخی میحوەری باشیك لە ژێر كۆنتڕۆڵی هێزی پێشمەرگەدایە و ڕەوشەكە تەواو ئارامە، لە هێرشەكەی دوێنێشدا گورزی كوشندە لە تیرۆرستان وەشێندرا كە بە دەیان داعش كوژران و بریندار بوون‌.
 
(مووسا گەردی)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای ئەوەی دوێنێ تیرۆریستانی داعش لە میحوەری باشیك تووشی شكستێكی زۆر بوون و زیانێكی زۆری گیانی و ماددییان بەر كەوت، لەو میحوەرە بەردەوام لە پاشەكشەدان و هیچ جموجۆڵێكیان نەماوە، ناوچەكە تەواو ئارامە و بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەكیش هێزی پێشمەرگە لە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواودایە".
 
(گەردی) گوتیشی: "بە هۆی بێهێزیی تیرۆریستانی داعشەوە، ئێستا زۆربەیان پەنا بۆ خۆكوژی دەبەن، ئەو هێرشەی دوێنێ و چەند رۆژی رابردوویش بۆ تۆڵەكردنەوەیە كە گوندی بەشیر ڕزگار كراوە، هەروەها ڕزگاركردنی مووسڵ نزیك بووەتەوە و دەیانەوێت گرتنی مووسڵ دوا بخەن، بەڵام من لەو باوەڕەدام ئەوان ئیدی كۆتاییان پێ هاتووە و‌ ناتوانن شوێنێك بگرن و ماوەی 24 سەعات تێیدا بمێننەوە".
 
ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار