٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باس لە كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و نوێنەرانی كورد نەكراوە

سەرچاوە: KDP.info
 
بەغدا-KDP.info- دەنگۆی ئەوە بڵاو كراوەتەوە كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوای كردووە لەگەڵ نوێنەرانی كورد لە بەغدا كۆ ببێتەوە، بەڵام وەكو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبەغدا باسی كرد، تاوەكو ئێستا هیچ باسێك نییە بۆ ئەوەی (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ نوێنەرانی كورددا كۆ ببێتەوە.
 
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (خەسرۆ گۆران)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، تاوەكو ئێستا ئاگادار نەكراونەتەوە لەبارەی ڕووداوەكانی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ناوچەی سەوزەوە، لەگەڵ (سەرۆك بارزانی)ـدا كۆ ببنەوە وەكو نوێنەرانی كورد و، هیچ وادەیەكیش بۆ ئەوە دیاری نەكراوە.
 
بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار