" تیمەکان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرى بیرهنهوتهكانن.. یەکێکی دیکەش بۆمبرێژکراوە"

كهركووك-KDP.info- بەرێوبەری پۆلیسی رۆچكه و شارهدێكانى کەرکووک رایگهیاند، شەوی رابردوو لەسنوری کەرکووک دوو بیرەنەوتی کێڵگەی خەبازە تەقێندراونەتەوە و یەکێکی دیکەش بۆمبرێژکراوە.
عەمید(سەرحەد قادر) بە ماڵپەری فەرمیی پاریی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو لەسنوری کەرکووک لەکێڵگەی خەبازە دوو بیرە نەوت تەقێندراونەتەوە لەلایەن کەسانی نەناسراوهوه و یەکێکی دیکەش بۆمبرێژکراوە.
عەمید(سەرحەد قادر) گوتیشی: "لەئێستادا تیمەکان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و پوچەڵکردنەوەی ئەو تەقەمەنیانەن.
بڵند ئیبراھیم




