مه‌سروور بارزانی ده‌ستخۆشی سه‌ركه‌وتنه‌كان له پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌كان ده‌كات

هەولێر-KDP.info- (مەسروور بارزانی)، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا، ده‌ستخۆشی سه‌ركه‌وتنه‌كان و تێكشكاندنی هێرشه‌كانی داعشی لە میحوەری تەلسقۆف، باشیك، ناوەران و گوێڕ لە هێزی پێشمەرگە كرد. ئه‌مه‌ش ده‌قی تویتهكهیه:
"پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان به باشترین هیوای جیهان ده‌مێنێته‌وه بۆ تێکشکاندنی داعش، هه‌روه‌ها پێویسته هاوپه‌یمانی جیهانی پێشمه‌رگه‌كانمان دڵنیا بكاته‌وه، كه له دوژمن پڕ چه‌كتر ده‌بن".
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا (مه‌سروور بارزانی) نووسیویه‌تی"ده‌ستخۆشی له پێشمه‌رگه و فه‌رمانده قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌م بۆ تێكشكاندنی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی داعش، كه پشانیاندا كوردستان به گۆڕستانی تیرۆریستان ده‌مێنێته‌وه".
هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كان و ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریكییه ده‌كات، كه خۆیان كرده قوربانی كوردستان " پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم له خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كان و ئه‌و سه‌ربازه ئازایه‌ی ئه‌مەریكا ده‌كه‌م، كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌هید بوون".




