"ئامادەکارییەکان بۆ کۆنتڕۆڵی ئەگەری هاتنی ئاوارەکانی مووسڵ، تاوتوو کران"

هەولێر-KDP.info- لەدیداریاندا لەگەڵ راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم، سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی و سەرۆکی لقی هەولێری مانگی سووری عێراقی و جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، چۆنیەتی ئامادەکاری بۆ کۆنتڕۆڵی ئەگەری هاتنی شەپۆلی ئاوارەکانی مووسڵ تاوتوو كرا کە لە کاتی ئەنجامدانی پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ لە دەست چەکدارانی داعش بە جۆرێک بێ، ئەو شەپۆلە لە ڕووی مرۆیی و تەنانەت ئەمنی کاریگەریی بۆ سەر هەرێم کەم بکرێت و، لەهەمان کاتیشدا گیانی ئەو ئاوارانە بپارێزرێت.
ئەمڕۆ ٣/٥/٢٠١٦ (مەسروور بارزانی) راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش پێشوازیی لە (د. یاسین ئەحمەد عەباس ئەلمەعموری) سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی و هاوڕێ (ئیحسان سادق) سەرۆکی لقی هەولێری مانگی سووری عێراقی و موسا ئەحمەد جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد.
لەم دیدارەدا رەوشی مرۆیی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێم تاوتوو کرا و سەرۆکی مانگی سووری عێراقی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی، کە وێرای ئەو قەیرانە داراییە توانیویانە پێشوازی لە یەک ملیۆن و هەشسەدهەزار پەنابەر و ئاوارە بکات.
هەر لەم دیدارەدا تاوتووی چۆنیەتی ئامادەکاری بۆ کۆنتڕۆڵی ئەگەری هاتنی شەپۆلی ئاوارەکانی مووسڵ کرا لە کاتی ئەنجامدانی پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ لە دەست چەکدارانی داعش بە جۆرێک ئەو شەپۆلە لە ڕووی مرۆیی و تەنانەت ئەمنی کاریگەریی بۆ سەر هەرێم کەم بکرێت و لەهەمان کاتدا گیانی ئەو ئاوارانە بپارێزرێت.
بۆ ئەم پرۆسەیەش بڕیارە مانگی سووری عێراقی بە هاوکاری دەزگای خێرخوازی بارزانی و دامودەزگاکانی حکوومەت پلانی پێشوەختەیان هەبێت و پێداویستیەکان دابین بکەن.




