٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە، داعشی بە ١٣٥ لاشە گەڕاندەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP-  سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆخی ناوخۆیی شاری مووسڵ دەڵێ، تا ئێستا ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش زیاتر لە۱۳٥ لاشەی تیرۆریستانی بۆ گەڕاوەتەوە شاری مووسڵ، کە لەشەڕەکەی ئەمڕۆ بەرانبەر پێشمەرگە کوژراون.

سەعید مەموزینی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی۱٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند." بەپێی ئەو زانیاریانەی لەچەند نەخۆشخانەیەکی شاری مووسڵ دەست کەوتوون، تا ئێستا لاشەی زیاتر لە ۱۳٥تیرۆریستی داعش گەڕاونەتەوە."

مەمۆزینی ئاشکراشیکرد،" ئەو ژمارە زۆرەی لاشەی داعشان کە گەڕاونەتەوە، سەرجەمیان لەشەڕی دەستەویەخە لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە کوژراون."
سەعید مەموزینی باسی لەوەشکرد،" دیسان داعش نەخۆشخانەکانی بەهۆی زۆری کوژراو و بریندار بەرووی خەڵکی شاری مووسڵ داخستووە و خەڵکی سڤیل لە نەخۆشخانەکان دەردەخات بۆئەوەی بە ژمارەی کوژراو و برینداریان نەزانرێت.

هەژارمەموزینی

 

هەواڵی پەیوەندیدار