٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ناوەران..پێشمەرگە داعشی خەڵتانی خوێن کرد

سەرچاوە: KDP.info

ناوەران-KDP.info-  بەرپرسی میحوەر‌ی ناوەران، رایگەیاند، لەشەڕی ئەمڕۆی میحوەری ناوەران-دا زیاتر لە ٢٥ تیرۆریست كوژروان و بە دەیانی دیكەیش بریندار بوونە، كە لاشەی زۆر لەوانە كەوتوونەتە دەست هێزی پێشمەرگە.

(سەربەست تروانشی) بەرپرسی میحوەر‌ی ناوەران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: تیرۆریستانی داعش هەوڵیاندا خۆیان لە سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە نزیك بكەنەوە، چەند خۆكوژێكی داعش كە هەوڵیاندا خۆیان بە پێشمەرگەدا بتەقێننەوە، بەڵام هەر زووە گەمارۆدران، پێشمەرگە قارەمانەكان بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەوە، لەو شەڕەدا ٢٥ تیرۆریست كوژراون و بە دەیانی دیكەیش بریندار بوونە، كە كەلەخی زۆر لە تیرۆریستان كەوتوونەتە دەست هێزی پێشمەرگە.

گوتیشی: ئێستا بارودۆخی میحوەری ناوەران  تا ڕادەیەكی زۆر ئارامە، تەنیا لە چەند شوێنێك دەنگی تەقەماوە، ئەگەرنا ناوچەكە ئارامە و هێزی پێشمەرگەیش بۆ  هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەك لە ئامادەباشی تەواو دایە".

رابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار