كۆنگرێسی ئەمەریكا: كوردەكان بنەمای پێویستیان بۆ بەدەوڵەتبوون هەیە

واشنتن-KDP.info- نووسەرێكی ئەمەریكایی، باس لەوە دەكات كە كورد لە هەرێمی كوردستاندا بنەمای پێویستی بۆ بەدەوڵەتبوون هەیە.
لە ڕاپۆرتێكدا كە ماڵپەری "هێڵ"ـی سەر بە كۆنگرێسی ئەمەریكا بڵاوی كردووەتەوە، (جیم هانسۆن) نووسەری ئەمەریكایی، ئاماژە بە بارودۆخی سیاسی و ئاڵوگۆڕەكانی ئەم دواییەی عێراق دەدات و، پێشنیاز دەكات حكوومەتی داهاتووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە پێناو سەقامگیریی سیاسی لە عێراقدا، ڕەزامەندی دەرببڕێت لەسەر پڕۆژەی دابەشبوونی عێراق بەسەر سێ دەوڵەتی سەربەخۆی كورد، سوننە و شیعەدا.
بە گوتەی ئەو نووسەرە، كورد لە ئێستادا خاوەنی بنەمای پێویستە بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان.
هەروەها دەڵێت، شیعەكانیش لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانییان لێ دەكرێت، بۆیە بە پێویستی دەزانێت، ئەمەریكا هاوكاریی لایەنە سوننەكانی عێراق بكات بۆ یەكگرتنەوەیان و دامەزراندنی هەرێمی سوننە.




