كەركووكی: بەشیر گرینگ بوو بۆ ئهوهى خەڵكەكەی به ئازادى بژین و پاك بكرێتەوە

كەركووك-KDP.info- بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك دەڵێ، خەڵكی گوندی بەشیر پێشتر دەچوونە ڕیزەكانی حەشدی شەعبی و پێشمەرگەیان بە میلیشیا ناو دەبرد دهشڵێت، گوندی بەشیر نەتەوەكەی یان ئایینەكەی ھەرچییەك بێت گرینگ بوو بۆ كوردستان و دەبوو خەڵكەكەی ئازاد بژین و پاك بكرێتەوە لە تیرۆریستان.
(كەمال كەركووكی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "گوندی بەشیر، ناوچەیەك بوو لە ڕووی سەربازییەوە گرینگ بوو بۆ ھەرێمی كوردستان، ئێمە لە بنەڕەتدا گوتوومانە دەبێت ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لهڕەگەوە لەھەڵبكەنرێت و لەناو بچێ، سەبارەت بە گوندی بەشیریش، نەتەوەكەی یان ئایینەكەی ھەرچییەك بێت گرینگ بوو بۆ كوردستان و دەبوو خەڵكەكەی ئازاد بژین و پاك بكرێتەوە لە تیرۆریستان، دانیشتوانی گوندەكە ڕۆژانە دەچوونە ڕیزەكانی (حشدی شەعبی) و خۆیان دەیانویست بەشیر ئازاد بكەن و ھێزی پێشمەرگەیان بە میلشیا ناو دەبرد، بۆیە ئازادكردنی بەشیر دوا كەوت و چەندین جار نەیانتوانی گوندەكەی خۆیان ئازاد بكەن، دواتر جەنابی (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ ھاوپەیمانان قسەی كرد و بڕوای پێیان ھێنا كە دەبێت ھێزی پێشمەرگە بەشیر ئازاد بكات، پلانەكەی پێشمەرگەیش كارا بوو و بەشیر كۆنتڕۆڵ كرایهوە، ھیوادارین ئەوانیش ئەو مەسجەیان وەرگرتبێت."
(كەركووكی) گوتیشی: "تا ئێستا دیار نییە پێشمەرگە بە تەواوی لەم گوندە دەمێنێتەوە یان نا، ھیوادارین لە ئاییندەیەكی نزیكدا بۆچوونەكانیان بخەنە ڕوو، لەبەر ئەوەی ڕێككەوتنێكی فەرمی نییە."
فایزە پاڵانی




