٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە خورماتوو دەوامی ئاسایی دەستی پێ كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info- بەرپرسی ناوچەی خورماتووی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیێنێت، ڕەوشی خورماتوو ئارامە و، ئەمڕۆیش دەوامی ئاسایی لەو شاروچكەیەدا دەستی پێ كردووەتەوە.

(ئەحمەد شێخ لەنگەری)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لە شاروچكەی خورماتوو ڕەوشەكە ئارام بووەتەوە و، دەوامی فەرمانگە و قوتابخانەكانیش ئەمڕۆ دەستی پێ كردەوە، هەروەها دۆخەكە خەریكە وردە وردە ئاسایی دەبێتەوە و لیژنەی هاوبەشیش بۆ ئارامكردنەوەی بارودۆخی شارەكە پێك هێنراوە".

(شێخ لەنگەری) گوتیشی: "جاروبار لێرە و لەوێ هەندێك خروقات هەیە، بۆیە ئومێد دەكەین ئەو لیژنانە لە ماوەیەكی كورتدا ئەو جۆرە خروقاتانەی كە لە شارەكەدا هەن، نەیهێڵن".

لەبارەی بۆچوونی خەڵكی خورماتوو لەسەر رێككەوتنی ئەم جارە، بەرپرسی ناوچەی خورماتووی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: "لەبەر ئەوەی چەند جارێك رێككەوتن كراوە و ئەنجامی نەبووە، بۆیە خەڵك زیاتر لەوە نیگەرانن كە ئەزموونیان هەیە لەگەڵ رێككەوتن و دانیشتنەكانی پێشتر، وای بۆ دەچن ئەم رێككەوتنەیش بە دەردی رێككەوتنەكانی پێشوو بچێت، بەڵام لە هەمان كاتدا هیوادارن ئەمە كۆتا ڕێككەوتن بێت و، ببێتە مایەی ئارامی و چیتر ئەو ڕەوشە خراپەی هەبووە، سەر هەڵنەداتەوە".

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار