٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەڕەكەی باشیك بە سەركەوتنی پێشمەرگە كۆتایی هات

سەرچاوە: KDP.info

باشیك-KDP.info- بەرپرسی میحوەری باشیك دەڵێ، دوای ئەوەی لە بەیانییەوە تیرۆریستانی داعش چەندین جار هێرشیان كردە سەر هێزی پێشمەرگە، دواجار شكستیان برد و زیانێكی زۆریشیان بەركەوت.

فەرماندە (حەمید ئەفەندی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش چەند جارێك هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە لە چیای باشیك، بەڵام هێزی پێشمەرگە لە ئامادەباشیدا بوون و بە توندی بەرپەچیان دانەوە و هەموو هێرشەكانیان تێك شكاندن و زیانی زۆریشیان پێ گەیاندن".

(ئەفەندی) گوتیشی، لەو هێرشانەی داعشدا بۆ سەر هێزی پێشمەرگە، تیرۆریستان هێزێكی زۆریان كۆ كردبووەوە، بەڵام نەیانتوانی سەركەوتن بەدەست بێنن و شەڕەكە بە سەركەوتنی هێزی پێشمەرگە كۆتایی هات، لە ئێستایشدا تەنیا هەندێك تەقەی كەم ماوە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار