٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە میحوەری گوێڕ گورزی كوشندە لە داعش وەشێندرا

سەرچاوە: KDP.info

گوێڕ -KDP.info- بەرپرسی میحوەری گوێڕ رایدەگەیێنێت، تیرۆریستانی داعش لە چەند شوێنێك بە گولـلەهاوەن دەستیان بە بۆردوومان كردووە و لە گوندی ئەبوشیتەیش هێرشەكەیان بەرەو تێكشكانە و گورزی كوشندەیان بەركەوتووە.

(قادر قادر)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لە میحوەری گوێڕ هێرش نەبووە، بەڵام شەڕ لە دوورەوە بە دۆشكە و هاوەن لە گوندی زمارەی سابیر و زمارەی عەبدولڵاوە تا دەگاتە گوندی ئەبوشیتە هەبووە، ئەمەیش رۆژانە هەیە و ئەم بەیانییەیش دەستیان پێ كرد و تەنیا لە گوندی ئەبوشیتە هێرشیان كردووە و شەڕەكە بەردەوامە، ئێستایش تیرۆریستان بەرەو شكانن و گورزی كوشندەیان بەركەوتووە."

بەرپرسی میحوەری گوێڕ دەیشڵێت: "تیرۆریستانی داعش قیریان بڵاو كردۆتەوە و ئاگریان تێ بەرداوە تا فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان نەیان بینێ و زیانیان پێ نەگەیێنێت، چونكە فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان هەمیشە هاوكارمانن و رۆڵی زۆر باشیان هەیە." 

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار