تروانشی: زیانی گەورەمان لە داعش داوە و پێشمەرگەیش هەموویان سەلامەتن

ناوەران-KDP.info- لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆوە، تیرۆریستانی داعش لە میحوەری باشیك و ناوەران و تلسقۆف و خازر هێرشیان بۆ سەر سەنگەرەكانی هێزی پیشمەرگە دەست پێ كردووە و، بەپێی گوتەی بەرپرسی میحوەری ناوەرانیش، پێشمەرگە قارەمانەكان بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و تا ئێستا شەڕ بەردەوامی هەیە و تیرۆریستانیش نەیانتوانیوە یەك بست بێنە پێشەوە".
(سەربەست تروانشی) بەرپرسی میحوەری ناوەران، لەبارەی هێرشی تیرۆریستانی داعش لەو میحورەوە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "تیرۆریستانی داعش هەوڵیان دا ئەم بەیانییە خۆیان لە سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە نزیك بكەنەوە، بەڵام پێشمەرگە قارەمانەكان بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و تا ئێستا شەڕ بەردەوامی هەیە و تیرۆریستانیش نەیانتوانیوە یەك بست بێنە پێشەوە".
بەرپرسی میحورەی ناوەران گوتیشی: "زیانی زۆر گەورەمان لە تیرۆریستانی داعش داوە و هێزەكانی پێشمەرگەیش لە میحوەرەكەی ئێمە هەموویان سەلامەتن".
نەشوان بەرزنجی




