٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عارف تەیفوور: پێشمەرگە داعشى تێك شكاندن و زیانی زۆری پێ گەیاندن

سەرچاوە: KDP.info

خازر-KDP.info- بەرپرسی میحوەری خازر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لەو میحوەرە هێرشیان كردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەوە و تێك شكێندران و زیانی زۆریان بەركەوت.

(عارف تەیفوور)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "سەعات 5 و نیوی بەیانیی ئەمڕۆ، تیرۆریستانی داعش لە گوندی وەردەك لە میحوەری خازر هێرشیان كردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام بە توندی روبەڕوویان بوونەوە و هێرشەكەیان تێك شكاندن و زیانی زۆریشیان پێ گەیاندن".

بەرپرسی میحوەری خازر گوتیشی، هێزی پێشمەرگە هیچ زیانی نەبووە و لە ئێستادا تیرۆریستان شكاون و تەنیا هەندێك تەقە هەیە و شەڕەكە كۆتایی هاتووە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار