ئەفەندی: چوارهم جاره هێرش دهكهن.. شهر بهردهوامه و زیانی داعشیش زۆرە

باشیك-KDP.info- بەرپرسی میحوەری باشیک دهڵێت، لەبەیانیەوە ئەمە چوارەم جارە داعش ھێرشدەکاتە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام تێکشکێندران و لەئێستاشدا شەر بەردەوامە و زیانی زۆریش بە دوژمن کەوتووە.
(حەمید ئەفەندی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لەبەیانیەوە ئەمە چوارەم جارە تیرۆرستانی داعش ھێرش بکەنە سەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە لەچیای باشیک، بەڵام ھەموو جار تێکشێندران، ئێستاش شەر بەردەوامە و خەریکە تیرۆرستان تێکدەشکێندرێن.
(ئەفەندی) گوتیشی: "ھێزی پێشمەرگە زیانی نییە، بەڵام زیانی تیرۆرستان زۆرە و بەھۆی بەردەوامی شەر نازانرێت چەند تیرۆرست کوژران بەتەواوەی.
بڵند ئیبراھیم




