سه‌رحه‌د قادر: پێشمه‌رگه هێرشه‌كه‌ى داعشى تێك‌شكاند.. ئێستا به‌شیر ئارامه و خه‌ڵكى ده‌گه‌رێنه‌وه

كه‌ركووك-KDP.info- به‌رێوبه‌رى پۆلیسى شارۆچكه و شاره‌دێیه‌كانى كه‌ركووك رایگه‌یاند، پێشمه‌رگه له گوندى به‌شیر به‌یانى ئه‌مرۆ هێرشێكى تیرۆرستانى داعشیان تێك‌شكاند كه به ئۆتۆمبێلى بۆمبرێژ كرا‌و هێرشیان كردبوو.
عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر) بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانـى راگەیاند: "له گوندى به‌شیر به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه تیرۆرستانى داعش ویستیان به‌هۆى ئۆتۆمبێلى بۆمبرێژكراو له‌سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه نزیك ببنه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و فرۆكه‌ى هاوپه‌یمانانه‌وه ته‌قێنراوه‌ته‌وه و هێرشه‌كه‌شیان تێكشكێنرا."
(قادر) پێوه‌ست به ره‌وشى به‌شیریش دواى كۆنترۆلكردنه‌وه‌ى گوتى: "ئێستا ڕه‌وشى به‌شیر ئارامه و ئه‌و خه‌ڵكه‌ى خانووه‌كانیان مه‌ترسى مینیان له‌سه‌ر نییه ده‌گه‌رێنه‌وه، بنكه‌ى پۆلیسیش ده‌ست به‌كاربوون و نه‌خۆشخانه و قوتابخانه‌ش خه‌ریكى پاككردنه‌وه‌یانن و تیمه‌كانى ئه‌ندازیارى مینیش خه‌ریكن به‌دواى مین و بۆمبى چێنراودا ده‌گه‌رێن، ئه‌گه‌ر هه‌بێت تا پوچه‌ڵى بكه‌نه‌وه .
نەشوان بەرزنجی




