٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیوا مەحموود كاكەیی: تیمەكانمان لە ‌پووچەڵكردنەوەی پیلانی تیرۆریستان بەردەوامن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- فەرماندەی كەتیبەی ئەندازەی سەربازیی سەر بە هێزەكانی پشتیوانیی یەك‌ دەڵێ، تیمەكانیان لە ماوەی ئەم مانگەی ڕابرد، ژمارەیەكی دیكە مین و بۆمبی تیرۆریستانیان لە گشت میحوەرەكان لەناو بردووە.

لیوا (مەحموود كاكەیی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، تیمەكانمان لە گشت میحوەرەكانی هێزی پێشمەرگە هەستاون بە پووچەڵكردنەوە و تەقاندنەوەی 137 بۆمبی چێنراو، 2 گوللـەی هاوەنی كیمیایی، لەگەڵ پووچەڵكردنەوەی 7 گوللـەی هاوەن و تەقاندنەوەی 2 رووكێتی فڕۆكە جەنگییەكان، هەروەها دوو تۆن و نیو TNTـیشمان لەناو بردووە."

لیوا (مەحموود) دەشڵێت: "تیمەكانمان لە گشت میحوەرەكانی هێزی پێشمەرگە بەردەوامن لە ئەركەكانیان و، پیلانی تیرۆریستان لە بەرانبەر پێشمەرگە قارەمانەكان و هاووڵاتیاندا، پووچەڵ دەكەینەوە."

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار