وەزارەتی دارایی، مووچەی خانەنشینان دابەش دەكرێت

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، لە رۆژی دووشەممەوە تا رۆژی پێنجشەممەی ئەم حەفتەیە، مووچەی خانەنشینان دابەش دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ڕایگەیاندووە: "ڕۆژی دووشەممە و سێشەممە بەرواری 2 و 3/5/2016 مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت و، ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەیش بەرواری 4 و5/5/2016 مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەكرێت".
نەشوان بەرزنجی




