حکوومەتی هەرێم، لهپێناو باشترکردنی گوزەران و مافە گشتیەکانی کرێکاراندا كار دهكات

ههولێر-KDP.info- حکوومەتی هەرێمى كوردستان لە پەیامێكدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی كرێكارانەوە، ڕایگەیاند، کرێکارانی کوردستان ڕۆڵی گرنگ و کاریگەریان لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنان و گەشەپێدانی کوردستاندا هەیە. حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک هەر توێژێکی دیکەی هاووڵاتیان، بە بایەخەوە لە خەمی دەستەبەرکردنی ماف و داخوازیەکانی کرێکاراندایە و لهپێناو باشترکردنی گوزەران و ڕەخساندنی زیاتری دەرفەتی کار و خزمەتگوزاری و مافە گشتیەکانی کرێکاراندا، كار دهكات.
ئەمەیش دەقەكەیەتی:
بە بۆنەی ڕۆژی یەکی ئایار، رۆژى جیهانیى کرێکارانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکەین. ئەمڕۆژە خاڵێکی پرشنگدارە لە مێژووی هەموو کرێکارانی جیهاندا بۆ داکۆکیکردن لە ماف و خواستەکانیان. کرێکاران پایەیەکی سەرەکیی کۆمەڵگاکانیانن و چینی خاوەن ڕەنج و بەرهەمهێنی وڵاتەکانیانن. کرێکارانی کوردستان ڕۆڵی گرنگ و کاریگەریان لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنان و گەشەپێدانی کوردستاندا هەیە. حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک هەر توێژێکی دیکەی هاووڵاتیان، بە بایەخەوە لە خەمی دەستەبەرکردنی ماف و داخوازیەکانی کرێکاراندایە و لهپێناو باشترکردنی گوزەران و ڕەخساندنی زیاتری دەرفەتی کار و خزمەتگوزاری و مافە گشتیەکانی کرێکاراندا، كار دهكات.
لەم بۆنەیەدا وێڕای دەستخۆشیکردن لە سەندیکای کرێکارانی کوردستان بۆ کار و خزمەتکردنیان، هیوادارین زیاتر لە خزمەتی داخوازی و مافەکانی کرێکارانی کوردستاندا بە شێوازی مەدەنی و یاسایی لە خەبات و کۆششیان بەردەوام بن. کەرتی تایبەتیش بە هاوکاریی حکوومەت، ڕەچاوی زیاتری ماف و خواستەکانی کرێکاران بکەن و خۆیان بەرپرسیاری سەرەکی بزانن لە بەردەم پێداویستیەکانی کرێکاران و کەش و ژینگەی کار، لە ئاستێکی شیاو و دروست و سەردەمیانەدا.
ئهنجوومهنى وهزیرانى ههرێمى كوردستان
١ / ٥ / ٢٠١٦




