٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە سێ گوندی دیكەی كۆنتڕۆڵ كردنەوە

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info- ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە لە خۆرئاوای گوندی بەشیر هێرشی كردە سەر تیرۆریستانی داعش و، توانی سێ گوند ڕزگار بكات، بەڵام حەشدی شەعبی تاوەكو ئێستا نەیتوانیوە هیچ پێشڕەوییەك بكات.

عەقید (پۆڵا ئەحمەد)، بەڕێوەبەری ئاساییشی داقووق، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە لە خۆرئاوای گوندی بەشیر، هێرشی كردە سەر تیرۆرستانی داعش و تاوەكو ئێستایش سێ گوندی كۆنترۆڵ كردوونەوە و پێشڕەویكردنیش بەردەوامە".

عەقید (پۆڵا) كە خۆی لە شەڕەكەدا بەشدارە، باسی لەوەیش كرد، بڕیار بوو حەشدی شەعبی هێرش بكاتە سەر گوندی بەشیر، بەڵام لە شوێنی خۆیان وەستاون و توانای پێشرەویكردنیان نییە، بۆیە زەحمەتە ئەو هێزە بتوانێ گوندی بەشیر كۆنتڕۆڵ بكات.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار