٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باشیك.. پێشمەرگە هێرشێكی بەرفراوانی داعشی تێك شكاند

سەرچاوە: KDP.info

باشیك-KDP.info- بەرپرسی میحوەری باشیكی هێزەكانی پێشمەرگە ڕایدەگەیێنێت، هێزەكانی پێشمەرگە هێرشێكی بەرفراوانی تیرۆریستانی داعشیان تێك شكاند و، زیانێكی گەورەیشیان بە تیرۆریستان گەیاند.

(حەمید ئەفەندی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "سەعات پێنجی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، تیرۆریستانی داعش هێرشێكی بەرفراوانیان كردە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە لە چیای باشیك و دەروبەری و، لە ئەنجامدا تیرۆریستان نەیانتوانی بێنە پێشەوە و هیچ سەركەوتنێك بەدەست بێنن، ورە بەرزیی هێزەكانی پێشمەرگەیش وای كرد كە تیرۆریستان نەتوانن بێنە پێشەوە و شكستیان برد".

(ئەفەندی) دەیشڵێت: "تا ئێستا ئاماری تەواومان لە زیانەكانی تیرۆریستانی داعش بە دەست نەگەییشتووە، بەڵام بێگومان زیانی گەورەیان پێ گەییشتووە".

بەرپرسی میحوەری باشیكی هێزەكانی پیشمەرگە گوتیشی: "فڕۆكە جەنگییەكانیش گەییشتن، بەڵام لەبەر نزیكیی تیرۆریستان لە هێزی پێشمەرگە، تا هەڵە نەكەن، تەنیا دواوەیان بۆردوومان دەكرد و شوێنە نزیكەكانیان بۆردوومان نەكرد".

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار