٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕۆیتەرز: دوو كۆمپانیا، وەبەرهێنان لە كەرتی گازی هەرێمدا دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆیتەرز-KDP.info- ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە زاری چەند سەر چاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاوی كردووەتەوە كە، كۆمپانیای "گەنەل ئەنەرجی" لەگەڵ كۆمپانیای "تیك" لە دانوستاندایە بۆ ڕێككەوتن لەسەر بەشداری لە وەبەرهێنان لە بواری گازی سرووشتیی هەرێمی كوردستان.

بە گوتەی سەرچاوەكە، ئەو ڕێككەوتنە، كاری وەبەرهێنان لە كێڵگەی گازیی "بنەباوێ" و "میران" لە خۆ دەگرێت كە بریتییە لە ڕاكیشانی بۆریی گازی سرووشتیی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا و، دروستكردنی چەند دامەزراوەیەك بۆ ئەنباركردنی گاز.

 

هەواڵی پەیوەندیدار