٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

واشنتن پۆست: پێویستە عەبادی و ئەمەریكا، نەخشەی خۆیان بۆ مووسڵ، بۆ كورد ڕوون بكەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

واشنتن پۆست-KDP.info- ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریكا، لە گوتارێكدا دەڵێ، شەڕی ئازادكردنەوەی مووسڵ لە دەستی داعش، سەختە و پێویستە (حەیدەر عەبادی)ـی سەرۆكوەزیرانی عێراق و ژەنەڕاڵ (ماك فارلاند) كە نوێنەرایەتیی ئەمەریكا دەكات لەو شەڕەدا، نەخشەی تەواوی خۆیان بۆ كورد ڕوون بكەنەوە.

لە بابەتەكەدا هاتووە: "لە سەرەتای كەوتنی مووسڵەوە، كورد داوای هاوكاریی لە ئەمەریكا كرد، ئێستا ئەمەریكا ئەو پارەیەی كە تەرخانی كردووە، زۆر كەمترە لەوەی داوایان كردووە."

بابەتەكە ئاماژە بەوەیش دەكات كە، پێویستە (عەبادی) و (فارلاند) نەخشەی خۆیان تەنانەت بۆ دوای شەڕەكە و ئیدارەی مووسڵی دوای ئەو شەڕە، بۆ كورد ڕوون بكەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار