ڕایسینگ كشمیر: كورد دەتوانێت بڕیار لەسەر سەربەخۆیی بدات

ڕایسینگ كشمیر-KDP.info- ماڵپەری ڕایسینگ كشمیر، لە بابەتێكدا دەنووسێت: "كورد لەم قۆناغەدا مافی خۆیەتی داهاتووی خۆی دیاری بكات". لەو بابەتەدا لە ژێر ناوی كوردستان، سەرهەڵدانی نەتەوەیەك، ئاماژە بەوە دراوە كە، لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كورد گەورەترین نەتەوەی بێدەوڵەتە كە بەسەر چوار دەوڵەتدا دابەش كراوە.
سەرچاوەكە هەروەها باس لەوە دەكات كە، ئێستا سنووری جیۆگرافیی عێراق و سووریا گۆڕانكارییان بەسەردا هاتووە و، كوردیش توانیویەتی وەك هێزێكی كاریگەر لە دژی داعش، سنوورەكانی خۆی بپارێزێت، بۆیە دەتوانێت داهاتووی خۆی دیاری بكات و بڕیار لەسەر سەربەخۆیی وڵاتەكەی بدات.




