له پارێزگای دھۆک نۆ بەرپرس دەستگیر کران

دھۆک-KDP.info- نۆ بەرپرسی شارەوانییەکانی پارێزگای دهۆك دەستگیر کران، كه به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی چاكسازی كه (سەرۆک بارزانی) بۆ نەھێشتنی گەندەڵی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر راگەیاند.
بەرێوبەری راگەیاندنی پۆلیسی دھۆک راید(ھێمن سلێمان)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "دوای ئەوەی بڕیار لەلایەن دادوەری دەستپاکیی دھۆک دەرچووە بۆ دەستگیرکردنی چه‌ند تۆمه‌تبارێك، نۆ کەس لەوان كه سەرۆک شارەوانی و ئەندازیار و فەرمانبەرن، لەلایەن پۆلیسی دھۆکه‌وه دەست گیر کراون.
راید(ھێمن سلێمان) گوتیشی، لەئێستادا ئەو کەسانە دەستبەسەرن و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ.
بڵند ئیبراھیم




