٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داواكاری گشتیی ئێرلەندای باكوور، كردەوەكانی داعش بە جینۆساید وەسف دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ئیرلەندا-KDP.info- داواكاری گشتیی ئێرلەندای باكوور، كردەوەكانی داعشی بە جینۆساید وەسف كرد.

دوای ئەوەی پەرلەمانی بەریتانیا بە كۆی دەنگ كردەوەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشی دژ بە ئێزدی و كریستیانەكان بە جینۆساید ناساند، (جۆن لاركن)، داواكاری گشتیی ئێرلەندای باكوور، كردەوەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشی لە عێراق و سووریا بە جینۆساید وەسف كرد.

بە پێی هەواڵی "زە ئیكۆنۆمیست"، (لاركن) لە نامەیەكدا بۆ ئەندامانی لیژنەی لۆردەكانی تایبەت بە ئێرلەندا، كردەوەكانی داعشی بە جینۆساید وەسف كرد.

جێی وەبیر هێنانەوەیە، پەرلەمانی بەریتانیا بە كۆی دەنگی ئەندامانی، كردەوەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشی دژ بە ئێزدی وكریستیانەكان بە جینۆساید ناساند. ئەوەیش لە وەڵامی حكوومەتی بەریتانیا هات كە بە وەزیرەكانی ڕاگەیاندبوو، باش نییە ئەو كردەوانەی داعش ئەنجامی داون لە ئێستادا سیفەتی یاساییان پێ بدرێ و بە جینۆساید بناسرێن و بڕیاری پێشوەختەیان لەسەر بدرێت، چونكە تا ئێستا نەچووەتە بەردەم دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەكان، بەڵام پەرلەمانی بەریتانیا بەرانبەر حكوومەت وەستایەوە و تاوانەكانی گەڕاندەوە بۆ ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی تا كاری لەسەر بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار