دەزگای بارزانی خۆراك و پێداویستی بەسەر 300 منداڵدا دابەش كرد

دهۆك-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هاوكاری لەگەڵ كەنیسەی كاسۆلیكیی سویسڕایی، لە كەمپی داودی لە سنووری پارێزگای دهۆك، خۆراك و پێداویستیی منداڵانیان بەسەر 300 منداڵی ئێزدی و مەسیحیدا دابەش كرد.
رۆژی 2016/4/26 لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بەهاناوەچوون و دابینكردنی پێداویستییەكانی ژیان بۆ ئەو خێزانانەی كە لە كەمپەكاندا نیشتەجێ كراون، رۆژانە خۆراك و پێداویستییان بەسەردا دابەش دەكرێت، لەو میانەیەیشدا لە هەڵمەتێكدا لە كەمپی داودی لە سنووری پارێزگای دهۆك كە تایبەتە بە خێزانە ئاوارە ئێزدی و مەسیحییەكان، بە هاوكاری لەگەڵ كەنیسەی كاسۆلیكی سویسڕایی، شیر و پێداویستیی منداڵانیان بەسەر 300 منداڵدا دابەش كرد.
شایانی باسە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ كەنیسەی كاسۆلیكی سویسڕایی، لە زۆربەی كەمپەكانی ئاوارە و پەنابەراندا پێداویستی و خۆراك و كەلوپەلی جۆراوجۆریان دابەش كردووە و هەڵمەتهكانیش بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی زۆرترین خێزانی ئاوارە و پەنابەر سوودمەند بن.




