شەڕ له خورماتوو ههڵگیرسایەوە

خورماتوو-KDP.INFO- پاش رێککەوتنهكهی دوێنێ، ئەمڕۆ جارێکی دیکە شەڕ لەنێوان کورد و حەشدی شەعبیدا ههڵگیرسایهوه و برینداریش ھەیە.
بەرێوبەری ئاسایشی خورماتوو راید(فارووق ئەحمەد) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ رێککەوتنێک بۆ راگرتنی شەر ئەنجام درا، كهچی ئەمڕۆ جارێکی دیکە شەڕ لەنێوان کورد و حەشدی شەعبیدا دەستی پێکردەوە و، تاوەکو ئێستایش بەردەوامە.
راید(فارووق ئەحمەد) گوتیشی، شەڕ بەردەوامە و، بەپێی زانیارییەکان برینداریش ھەیە، بەڵام بەھۆی بەردەوامیی شەڕهوه نازانرێت ژمارەیان چەندە.
بڵند ئیبراھیم




