٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕێكخراوی مافی مرۆڤ: یەپەگە لە شەڕدا منداڵ بەكاردێنێت.. نابێت هاوپەیمانیی دەوڵەتە دیموكراتەكان بێت

سەرچاوە: KDP.info
 
هه‌ولێر-KDP.info- ڕێكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ، ڕاپۆرتێکی دەربارەی بەکارهێنانی منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ لە بەرەکانی شەڕ لەلایەن هێزەکانی یەپەگەوە، بڵاو کردەوە.
 
لە دوایین ڕاپۆرتی ڕێكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) و نوێنەری تایبەتیی (بان كی مۆن)، سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری منداڵ و ناوچەی نائارام، باس لەوە دەكات كە هێزەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و هێزەكانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) منداڵانی تەمەن 12 بۆ 17ساڵی لە شەڕدا بەكاردێنێت، هەرچەندە لە ساڵی 2014 ئەو ڕێكخراوە واژۆی لەسەر ڕێكکەوتننامەیەك كردووە لە جاڕنامەی جنێف لەپێناو دوورخستنەوەی منداڵان لە شەڕ، بەڵام یەپەگە بەڵێننامەکەی شكاند.
 
لە بەشێكی دیکەی ڕاپۆرتەكەدا باس لەوە كراوە كە شەڕ بیانوو نییە بۆ ئەوەی منداڵ بەكاربێت و یەپەگە پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤی پێشێل كردووە و نابێت لە ڕووی سەربازییەوە هاوپەیمانیی دەوڵەتە دیموكراتەكان بێت.
 

هەواڵی پەیوەندیدار