٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەربەھاری: دەرمان بۆ رۆژئاوا رەوانەکرا.. پەیەدە رێگەنادات‌ برینداره‌كان بێنە ھەرێم

سەرچاوە: KDP.info
 
زاخۆ -KDP.info- بەرپرسی خاڵی سنوری پێشابوور رایگه‌یاند، بە بەردەوامی ھاوکاری مرۆی بۆ رۆژئاوای کوردستان رەوانە دەکرێت و ئەمڕۆش١٤تەن دەرمان بۆ رۆژئاوا رەوانەکراوە.
 
 (شەوکەت بەربەھاری) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کورستانی راگەیاند: "بە بەردەوامی لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ھەموو جۆرەھاوکاریەکی مرۆیی بۆ رۆژئاوای کوردستان رەوانە دەکرێت و بەھیچ شێوەیەک نەوەستاوە، ئەمڕۆش ١٤تەنی دیکەی دەرمان رەوانەکراوە بۆ رۆژئاوای کوردستان .
 
(بەربەھاری) گوتیشی: "تاوەکو ئێستا تەنیا یەکبریندارى قامشلۆ رەوانەی ھەرێمی کوردستانکراوە و پەیەدە رێگەیان پێنادات بێنە ھەرێمی کوردستان.
 
بەرپرسی خاڵی سنوری پێشابوور ده‌شڵێت، چەند جارێک بریندار ھێنراونەتە سەر سنووری ھەرێمی کوردستان، بەڵام پەیەدە گەراندویاننە و رێگریان لێکردوون، كه‌ خۆم بینیم بە ئامبولانسێک ھێندرا بۆ سەر سنوور، به‌ڵام پەیەدە رێگری لێکرد، ئێمه‌ش پەیوەندیمان له‌گه‌ڵ کردن وتیان نەھاتووە كه‌ پێم وتن خۆم بینیومە، بۆیە ئه‌وان ھەرجارە و بیانوویەک دەگرن و رێگری لەھاتنی برینداران ده‌كه‌ن.
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار