ڕۆبەرت فۆرد: کوردی سووریا نازانن چییان دەوێ..ئەمریکا نازانێ چییان بۆ بکات

ههولێر-KDP.info- باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە دیمەشق ڕایگەیاندووە کە کوردی سووریا دیار نییە چییان دەوێ، بۆیە ئێمە ناتوانین ھیچیان بۆ بکەین.
لەبارەی سەردانی ئەم دواییەی (ساڵح موسلیم) ھاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ڕووسیا، ئاژانسی سپوتنیکی ڕووسی پرسیاری لە (ڕۆبەرت فۆرد) باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە دیمەشق کردووە و (فۆرد) ڕایگەیاندووە کە ئەوان دیار نییە چییان دەوێ، بۆیە ئێمە ناتوانین ھیچیان بۆ بکەین.
( فۆرد) ئاماژە بەوە دەدات کە پەیەدە جاری وایە فیدراڵی ڕادەگەینێ و دەمێک ڕەتی دەکاتەوە و باسی یەکگرتوویی سووریا دەکات، بەو شێوەیەش پەیامیان دیار نییە و نازانن چییان دەوێ، بۆیە ئەمریکاش نازانێ چییان بۆ بکات. ھەروەھا دەڵێ: "لایەنە کوردییەکانی سووریا پێکەوە نین، ئەمەش گرفتێکی دیکەیە.
ھەرلەو بارەیەوە و لە لێدوانێکدا بۆ ھەمان سەرچاوە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا، کە لە ڕیزی ئۆپۆزیسیۆنی سووریایە لە گفتوگۆکانی جنێڤ، دەڵێ: "ئەگەر پەیەدە ھەموو پەیوەندییەکانی بە یەکجاری لەگەڵ ڕژێمی (ئەسەد) ببڕێت، ئەوان ئامادەن داوا لە لیژنەی باڵای گفتوگۆکان بکەن کە پەیەدەش بچنە ڕیزی ئۆپۆزیسیۆنەوە و بەشداریی گفتوگۆکانی داهاتووی جنێڤ بکەن".




