ئاسایشی خورماتوو کرایە ئامانج.. لایەنی کورد و حەشد لە کۆبوونەوەدان

خورماتوو-KDP.info- بەڕێوبەری ئاسایشی خورماتوو گوتی، بارەگای ئاسایشی خورماتوویش بوو بە ئامانجی بۆردوومانی حەشدی شەعبی و بە ھۆیەوە سێ کارمەندی ئاسایش بریندار بوونە.
بەڕێوبەری ئاسایشی خورماتوو راید(فارووق ئەحمەد) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: لە ئەنجامی شەڕی نێوان حەشدی شەعبی و ھێزی پێشمەرگەدا، گولـلەھاوەنێک ئاراستەی بارەگای ئاسایشی ئێمە کراوە، بەوھۆیەوە ئەفسەرێک و دوو کارمەند بریندار بوونە.
راید(فارووق ئەحمەد) گوتیشی، "لەئێستادا تەقە وەستاوە و، لایەنی کورد و حەشدی شەعبی لەبارەی دۆخەکە لەئێستادا لە کۆبوونەوەدان، ئێمەیش چاوەڕێی ئەنجامەکەی دەکەین."
بڵند ئیبراھیم




