٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە خورماتوو شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و حەشدی‌شەعبیدا بەردەوامە، قوربانییش ھەیە

سەرچاوە: KDP.info
عەمید سیروان، کە لە شەڕی حەشدی‌شەعبیدا شەهید بووە.

خورماتوو-KDP.info-  بەڕێوبەری ئاسایشی خورماتوو ڕآیگەیاند، جارێکی دیکە شەڕ لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و حەشدی‌شەعبیدا بەرپا بوو و، شەھید و برینداریش ھەن.

بەڕێوبەری ئاسایشی خورماتوو راید(فارووق ئەحمەد)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "جارێکی دیکە لە قەزای خورماتوو شەڕ لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و چەکدارانی حەشدی‌شەعبیدا دروست بووەوە، تاوەکو ئێستایش شەڕەکە بەردەوامە."

راید(فارووق ئەحمەد) گوتیشی، لەو شەڕەدا فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە بە ناوی(عەمید سیروان) و ژمارەیەک ھاووڵاتی دیکە شەھید بوونە.
گوتیشی، حەشدی‌شەعبیش کوژراو و برینداریان ھەیە، بەڵام ژمارەیان نەزانراوە.
بە وگێرەی زانیارییەکان شەڕیکە شەوی رابرد، لە نێوان کۆمەلێک گەنجی کورد و حەشدی شەعبیدا بەرپا بووە.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار