سعوود موللا: به هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی په‌یه‌ده‌وه، شتێ نه‌ماوه به ناوی كوردستانی سووریاوه

هه‌ولێر-KDP.info- سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان-سووریا ده‌ڵێ، به هۆی سیاسه‌ته‌كانی په‌یه‌ده‌وه، قامیشلۆ خۆی له خۆیدا بریتییه له چه‌ند كانتۆنێك و، ته‌نیا چه‌ند میلیشیایه‌ك وه‌ك (محه‌ممه‌د فارس) و چه‌كدارانی په‌یه‌ده و سوپای ڕژێمی سووریای تێدان.
(سعوود موللا) هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ''شتێك نه‌ماوه ناوی كوردستانی سووریا بێ، به‌ڵكه بووه به عه‌ره‌بستان، ئه‌مش هه‌مووی به هۆی پارتی یه‌كێتی دیموكرات-په‌یه‌ده-وه‌یه؛ ئاخر ئێستا شه‌قامه‌كانی كوردستان پڕ بوون له پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب، وه‌ك گوتم، هه‌ر هه‌موویشی به هۆی مامه‌ڵه و ئازاردانه‌كانی گه‌لی وكرده‌وه‌یه له لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه.''
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد-ENKS- له دانوستانه‌كانی جنێف 3دا و ئاماده‌یی ئه‌و له چوارچێوه‌ی شاندی ئۆپۆزسیۆنی سووریادا، (موللا) جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌وان له ڕیزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریادا ده‌مێننه‌وه.




