له یادی 24-4دا، لقی یازده: كاتیه‌تی تواناكانمان یه‌ك بخه‌ین و به‌ره‌و ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى هه‌نگاو بنیین

رانیه-KDP.info- له یادى كاره‌سات و ڕاپه‌ڕینى 24/4ى قه‌ڵادزێدا، لقی یازده‌ی پارتی دیموكراتی وكردستان رایده‌گه‌یێنێ، كاره‌سات و ڕووداوه‌كان هانده‌رێكى گرینگى پشده‌رییه‌كان بوو كه له ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ى (ئادارى 1991)ى گه‌له‌كه‌مان رۆڵێكى كاریگه‌ر بینی له وه‌ده‌رنانى به‌عسییه‌كان له كوردستان و، به زووترین كات بگه‌ڕێنه‌وه پشده‌ر.
لقی یازده‌ی پارتی له به‌یاننامه‌یه‌كیدا له‌و یاده‌دا ده‌شڵێ، كه ئه‌مساڵ سه‌د ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ى سایكس پیكۆدا تێپه‌ڕ ده‌بێ، ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ى كه كوردستانى تێدا دابه‌ش كرا و به‌زۆر لكێنرا به ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه‌وه، ئێستایش كاتى ئه‌وه‌یه هه‌موو تواناكانى خۆمان یه‌ك بخه‌ین و ناوماڵى خۆمان رێك بخه‌ین و به‌ره‌و ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى هه‌نگاو بنیین.
ده‌قی به‌یاننامه‌ى لقى11ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له یادى كاره‌سات و ڕاپه‌ڕینى 24/4ى قه‌ڵادزێ:
جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕى پشده‌ر و بیتوێن..
بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان..
(42) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له رێكه‌وتى (24/4/1974 ) فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى سوپاى رژێمى دیكتاتۆرى به‌عس، له چوارچێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول و گه‌لی كوردستان، هێرشێكى دڕندانه‌یان كرده سه‌ر شارى قه‌ڵادزێى شۆڕشگێڕ و نیشتمانپه‌روه‌ر و، له ئاكامدا به سه‌دان هاووڵاتى شاره‌كه و قوتابیان و مامۆستایانى زانكۆى سلێمانى، شه‌هید و بریندار بوون. ئه‌و تاوانه دڕندانه‌یه‌ى به‌عس ده‌ستپێكى تاوانه مه‌زنه‌كانى ئه‌و رژێمه بوو كه تێیدا چه‌كی ناپاڵم و قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵكوژی له دژى گه‌له‌كه‌مان به‌كار هێنا، به‌و كرده‌وه‌یه‌ش دڕنده‌یى و قین له‌دڵى و بێباكیى خۆى بۆ هه‌موو جیهان ئاشكرا كرد، له‌به‌ر گه‌وره‌یى ئه‌و تاوانه‌ش، هه‌ر ئه‌وكاته به بڕیارى (بارزانیى نه‌مر) رۆژى (24/4) كرا به رۆژى ماته‌مینى گه‌لى كورد، بۆئه‌وه‌ى ساڵانه له كوردستان یادى بكرێته‌وه.
له چوارچێوه‌ى یادكردنه‌وه‌ى ئه‌و كاره‌ساته‌دا، له رێكه‌وتى (24/4/1982) جه‌ماوه‌رى شۆڕشگێڕى شارى قه‌ڵادزێ رێپێوانێكیان بۆ سه‌ر مه‌زارى شه‌هیدان ئه‌نجام دا، پیاوانى ئه‌من و هێزى سه‌ربازیى رژێم ترسێكى زۆریان له ئاپۆڕاى به‌رفراوانى خۆپیشانده‌ران و ئاماده‌كارییه‌كانى یادكردنه‌وه‌كه لێ‌نیشت و، كه‌وتنه رێگریكردن له به‌ڕێوه‌چوونى رێوڕه‌سمى یادكردنه‌وه‌كه، له ئه‌نجامدا پێكدادان له نێوان جه‌ماوه‌ر و هێزه‌كانى رژێمدا رووی دا و خۆپیشانده‌ران له رژێم راپه‌ڕین، كه به‌و هۆیه‌وه چه‌ند هاووڵاتییه‌ك شه‌هید و بریندار بوون و ژماره‌یه‌كیش ده‌ستگیر كران.
تاوانه نه‌گریسه‌كانى به‌عس له به‌رانبه‌ر خه‌ڵكى شۆڕشگێڕى پشده‌ر، بێ‌سنوور بووه، ئه‌وه‌بوو له ناوه‌ڕاستى ساڵى (1989)دا گه‌یشته لووتكه و، ناوچه‌كه‌ى به سه‌رجه‌م شارۆچكه و ئۆردووگا و گونده‌كانییه‌وه راگواست بۆ ئۆردووگا زۆره‌ملێیه‌كان؛ به‌ڵام ئه‌م تاوانه‌ش هانده‌رێكى گرینگى پشده‌رییه‌كان بوو كه له ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ى (ئادارى 1991)ى گه‌له‌كه‌مان رۆڵێكى كاریگه‌ر ببینن له وه‌ده‌رنانى به‌عسییه‌كان له كوردستان و، به زووترین كات بگه‌ڕێنه‌وه پشده‌ر. ئه‌مڕۆیش له ئه‌نجامى خه‌بات و قوربانیدانى گه‌له‌كه‌مان، خاوه‌نى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى خۆمانین و ئه‌زموونێكى دیموكراسی له بواره‌كانى سیاسى و ئابوورى و فه‌رهه‌نگى پیاده ده‌كه‌ین و، بووینه‌ته نموونه‌یه‌كى گه‌ش له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و زیاتریش به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو ده‌نێین. ئێستا پشده‌ر خاوه‌نى كۆلێژ و په‌یمانگای خۆیه‌تى، ئه‌مه‌ش وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ قوربانیانى مه‌عریفه و زانستخوازیى ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان.
ئه‌مساڵ له كاتێكدا یادى (24/4) ده‌كه‌ینه‌وه، كه گه‌له‌كه‌مان به سه‌ركردایه‌تیى به‌ڕێز (سه‌رۆك بارزانى) بۆ دووه‌م ساڵه له‌گه‌ڵ ترسناكترین دوژمن رووبه‌ڕووه، ده‌بینین رۆژ به‌ڕۆژ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له میحوه‌ره‌كانى شه‌ڕى به‌رگرى له خاك و خه‌ڵكى كوردستان، سه‌ركه‌وتنى گه‌وره به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا تۆمار ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌ناوچوونى تیرۆریستانى داعش له كۆتایى نزیك بووه‌ته‌وه. ئێستا ئیتر پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیدا هێزێكى ناسراو و متمانه‌پێكراوه و له جیاتى هه‌موو جیهان شه‌ڕى تیرۆر ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ سه‌د ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ى سایكس پیكۆدا تێپه‌ڕ ده‌بێ، ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ى كه كوردستانى تێدا دابه‌ش كرا و به‌زۆر لكێنرا به ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه‌وه، ئێستایش كاتى ئه‌وه‌یه هه‌موو تواناكانى خۆمان یه‌ك بخه‌ین و ناوماڵى خۆمان رێك بخه‌ین و به‌ره‌و ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى هه‌نگاو بنیین.
نه‌مرى و سه‌ربه‌رزى بۆ شه‌هیدانى 24/4 و گشت شه‌هیدانى ڕێگاى ئازادى و سه‌رفرازیى كوردستان و، سڵاو له بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه‌كانیان
بــژى كـــــورد.. بــژى كــوردســـتان
بـــژى پیــَشمه‌رگـــه
لقی یازده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان
24/4/2016




