كه‌ركووكى: موڵگە و تونێلێکیان بۆردوومان كرا..کوژراو و برینداریشیان هەیه

كه‌ركووك-KDP.info- به‌رپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك ڕایگه‌یاند، له‌لایه‌ن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانه‌وه مۆڵگە و تونێلێکی تیرۆریستانی داعش بۆردوومان كرا و، ئاگریش لە حه‌شارگەی عیتادی تیرۆریستان بەردرا و، کوژراو و برینداریاسیان هەیه.
(د. كه‌مال كوركووكی) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "لەسەر بنەمای زانیاریی هەوڵگریی تیمی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك، ئه‌مڕۆشه‌ممه، مۆڵگە و تونێلێکی تیرۆریستانی داعش لە بەرانبەر غەڕڕە و نزیك لە گوبە بەلای بەرزاییەکانه‌وه دەستنیشان کرا و، لە سه‌عات (2:35) خولەکی پاشنیوەڕۆ، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان توانییان بۆردوومانی بکەن و تونێلەکەیان به‌سه‌ردا بڕووخێنن و، ئاگریش لە حه‌شارگەی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان بەردرا.''
(كه‌ركووكى) گوتىشی: به‌پێى ئه‌و زانییارییه سەرەتایانه بەردەستمان، تیرۆریستان کوژراو و بریندارویان هەیه.




