"به‌شێوه‌یه‌كی شایسته و جیاواز یادی بۆردوومانی قه‌ڵادزێ ده‌كرێته‌وه"

قه‌ڵادزێ-KDP.info- به‌یانی له یادی 24ی نیسانی 1974ى بۆردوومانی قه‌ڵادزی و ده‌وروبه‌ری له‌سه‌ر ئاستی باڵا، به چه‌ندین چالاكیی جۆراوجۆر یادی كاره‌ساته‌كه ده‌كرێته‌وه.
( ئیبراهیم محێدین) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی قه‌ڵادزێ، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌مساڵ یادی كاره‌ساتی 24ی نیسانی 1974 به‌شێوه‌یه‌كی شایسته و جیاواز له ساڵانی ڕابردوو ده‌كه‌ینه‌وه، دیاره چه‌ند ڕۆژێكه ده‌ستمان به ئاماده‌كاری كردووه، بۆ یادكردنه‌وه‌ی 42 ساڵه‌ی بۆردوومانی قه‌ڵادزێ و ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1982، كه له‌و بۆردوومانه‌دا 163 هاوڵاتی شه‌هید و 350 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، بۆیه ئاماده‌باشیه‌كی ته‌واو كراوه و به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی و به هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه سیاسییه‌كان و ڕێكخراوه‌كان و قایمقامیه‌تی ناوچه‌كه، چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجامده‌درێن، كه یاده‌كه سه‌عات 10ـی به‌یانی ده‌ست پێ ده‌كات.
(محێدین) گوتیشی: "دوای پێشكه‌شكرنی وتاری به‌خێرهێنان و وتاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان، دوو بڕگه‌ی هونه‌ری كه دیاره ئه‌و ڕۆژه به رۆژى شه‌هیدی زانكۆ ناونراوه له كوردستان، له فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی قه‌ڵادزێ، چه‌ندین چالاكی هونه‌ری و وه‌رزشی و پیشانگایه‌كی دیكۆمێنتاری پیشانده‌درێن، بۆ ڕۆژی 25ـی مانگیش چه‌ند چالاكیه‌كی دیكه‌مان هه‌یه، له‌وانه كۆڕێكی سیاسی و هه‌ڵمه‌تێكی نه‌مام چاندن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌گه‌ڵ چه‌ند چالاكیه‌كی دیكه.
به‌ڕێوه‌به‌ری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی قه‌ڵادزێ ده‌شڵێت، هیچ كه‌س و لایه‌نێك بایكۆتی یاده‌كه‌ی نه‌كردووه، كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووه، هه‌موویان پێیان باش بووه، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین تێبینی، پێیان باش بووه یاده‌كه بكرێته‌وه، چونكه به یادێكی نیشتمانی زانراوه.
ڕابین شێروانی




