٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکەم برینداری قامیشلۆ گەیشتە ھەرێمی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

پێشابوور-kdp.info-  بەرێوبەری خاڵی سنووری پێشابوور گوتی، دوای ئەوەی (سەرۆک بارزانی) فەرمانی دا کە پێشوازی لە بریندارانی قامیشلۆ بکرێت، ئەمڕۆ یەکەمین بریندار گەیشتە ھەرێمی کوردستان.

(شەوکەت بەربەھاری) بەرێوبەری خاڵی سنووریی پێشابوور، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "دوای ئەوەی (سەرۆک بارزانی) فەرمانی دا کە پێشوازی لە بریندارانی قامیشلۆ بکرێت، ئەمڕۆ تیمێکیان ئامادە کردووە و پێشوازیی لە برینداران دەکەن و یەکەمین برینداریش، ژنێکی تەمەن40ساڵ بە ناوی (رەبیعە رەمەزان) بوو بە ئامبوڵانسێک رەوانەی نەخۆشانەی زاخۆ کرا.

(شەوکەت بەربەھاری) گوتیشی، ھەموو ئامادەکارییەک کراوە و پێشوازی لە ھەر بریندارێک دەکەن کە لەقامیشلۆوه‌ رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو نەخۆشخانە و دکتۆرەکانیشیان ئامادە کردووە.

(بەربەھاری) هوه‌ره‌وه‌ها گوتی، ئەو بریندارانە لە ھەرێمی کوردستان دەمێنێنەوە، تا ئەوکاتەی چارەسەری پێویست وەردەگرن و دواتریش ئێمە رەوانەی رۆژئاوایان دەکەینەوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار