٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانی بەریتانیا، کردەوەکانی داعشی دژ بە ئێزدی و کریستیانەکان بە جینۆساید ناساند

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  پەرلەمانی بەریتانیا ڕووبەڕووی حکوومەتی وڵاتەکەی وەستایەوە و بە کۆی دەنگ، کردەوەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشی لە عێراق و شام دژ بە ئێزدی و کریستیانەکان بە جینۆساید ناساند.

لە ڕۆژی ڕابردوودا، حکوومەتی بەریتانیا- ئەنجوومەنی دەرەوە -  بە وەزیرەکانی ڕاگەیاند، کە باش نییە ئەو کردەوانەی داعش ئەنجامی داون لە ئێستادا سیفەتی یاساییان پێ بدرێ و  بە جینۆساید بناسرێن و بڕیاری پێشوەختەیان لەسەر بدرێت، چونکە تا ئێستا نەچووەتە بەردەم دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، بەڵام پەرلەمانی بەریتانیا بە تێکڕای دەنگ بەرانبەر حکوومەت وەستایەوە و ئەو تاوانانەی بە جینۆسایدا ناساند و، گەڕاندییەوە بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تا کاری لەسەر بکات.

جێی باسە، کۆنگریس و حکوومەتی ئەمه‌ریکا  و پەرلەمانی ئەورووپا لە دوو مانگی ڕابردوودا، تاوانەکانی داعشیان بە جینۆساید ناساندووە، چەند کۆدەنگی نێودەوڵەتی زیاتر بێ، ئەوەندە ئەگەری دامەزراندنی دادگای نێودەوڵەتی بۆ تاوانەکانی داعش دژ بە ئێزدی و کریستییانەکان بەھێزتر دەبێت. 
 

هەواڵی پەیوەندیدار