"دەرفەتی جاردانی دەوڵەتی کوردستانە.. پێویستە لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ بارزانی ئەنجوومەنی نەتەوایەتی دروست بکەن"

هه‌ولێر-KDP.info- (سلێمان عه‌بدولڵا یوونس) كادیری پێشکەوتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ى ئێستا كه سه‌رده‌مى داعشه، ده‌رفه‌تى زێرینى ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردستانه، له‌وانه‌یه له دواى داعش ئه‌م ده‌رفه‌ته به‌قه‌د ئێستا له‌بار نه‌بێت؛ بۆیه گرینگه پیش ڕامالینى داعش، لایه‌نى كه‌م ئیراده‌ى سیاسیمان رێك بخه‌ین و یه‌ك بگرین بۆ ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیى. ئه‌و به پێویستیشی ده‌بینێ، سه‌ركرده‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌نجوومه‌نێكى نه‌ته‌وایه‌تى لەگەڵ بارزانی دروست بکەن.
ئه‌م قۆناغه تازه‌یه كه قۆناغى ده‌وڵه‌ته
(سلێمان عه‌بدوڵڵا یوونس) كه نووسه‌ر و ڕۆشنبیرێكی دیاریشه، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "كوردستانى عێراق وه‌ك دیفاكتۆ ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆیه، به‌ڵام تا ئێستا ئیراده‌ى هێزه سیاسییه‌كان ئیراده‌یه‌كى یه‌كگرتوو نییه بۆ ئه‌وه‌ى ئیعلانى ئه‌و ئه‌م دیفاكتۆیه وه‌ك ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ بكه‌ن، یان ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان تێدا نییه كه قۆناغى فیدڕاڵى یان سه‌ربه‌خۆیى و ده‌وڵه‌ت ڕابگه‌یه‌نن. له سه‌د ساڵى ڕابردوودا هیچ كاتێك به‌قه‌د ئێستا ده‌رفه‌ت له‌بار نه‌بووه بۆ ده‌وڵه‌تى كوردى یان جاردانى سه‌ربه‌خۆیى، به‌ڵام به‌داخه‌وه له سه‌د ساڵى ڕابردوو هێزه كوردییه‌كان به‌قه‌د ئێستا ناكۆك نه‌بوون له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌تى لۆكاڵى، له‌كاتێكدا نابێت ئه‌و بابه‌ته و جیاوازیىه لۆكاڵیانه، به‌ربه‌ست بن له به‌رده‌م ستراتیجییه كوردییه‌كه‌دا، چونكه ستراتیجى شۆڕش و ڕاپه‌رین و حیزب و گه‌لى كوردستان، بریتییه له سه‌ربه‌خۆیى، ئه‌مه‌ش مافێك ڕه‌وا و سرووشتى خه‌ڵكى كوردستانه.''
(سلێمان عه‌بدوڵڵا) گوتیشى: "ریفراندۆم كارێكى باشه ئه‌گه‌ر بكرێت، به‌ڵام كێشه‌ى سه‌ربه‌خۆیى نییه، چونكه بێشك هه‌موو یاخود زۆرینه‌ى زۆرى خه‌ڵكى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆییدانه، كه‌واته ئێستا گرفتمان ڕیفراندۆم نییه، ته‌نها رێكخستنه‌وه و ئاراسته‌كردنى هێزه‌كانى هه‌رێمه له‌ژێر چه‌ترى به‌ره‌یه‌كى هاوبه‌ش یان فیدراسیۆنێكى هاوبه‌شدا له‌پێناو دروستكردنى ده‌وڵه‌تى كوردستان، له‌ده‌ستنه‌چوونى ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ى كه زێرینن و هاتوونه‌ته پێش بۆمان، بۆیه پێم وایه ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ى ئێستا كه سه‌رده‌مى داعشه، ده‌رفه‌تى زێرینى ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردستانه. له‌وانه‌یه له دواى داعش ئه‌م ده‌رفه‌ته به‌قه‌د ئێستا له‌بار نه‌بێت، گرینگه پیش ڕاماڵینى داعش، لایه‌نى كه‌م ئیراده‌ى سیاسیمان رێك بخه‌ین و یه‌ك بگرین بۆ ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیى.''
ئاستى ناوخۆییش ده‌بێ هاوتاى ئاستى ده‌ره‌كى بێت كه ئاستێكى زێڕینه
ئه‌و كادیره پێشكه‌وتووه‌ى یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان لەو بڕوایەدایە، کە یه‌كه‌م هه‌نگاو به به‌رده‌وامكردنى ده‌سپێشخه‌رییه‌كانى (بارزانى) ده‌ست پێ ده‌كات و، پێویسته (بارزانى) ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه به كراوه‌یى به جێ نه‌هێڵێت، به‌ڵكو روو بكاته لایه‌نه‌كان و داوا له سه‌ركرده‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ى هاوكار و هه‌ماهه‌نگ و له‌گه‌ڵى بن له ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆییدا، به‌تایبه‌ت سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتیى نشتیمانیى كوردستان و گۆڕان و لایه‌نه ئیسلامییه‌كان، كه كاریگه‌رن، وه‌كو تیم له‌گه‌ڵ (بارزانى) كار بكه‌ن بۆ ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیى.
دەیشڵێ، دروستکردنی دەوڵەت ئەرکی هه‌موومانه، هه‌موو سه‌ركرده سیاسییه‌كانه و ڕابوونێكى یه‌كده‌ستى ده‌وێت له ئاستى تاك و هێزه سیاسییه‌كان و كۆمه‌ڵگا؛ خۆى پێویستیمان به‌وه‌یه هه‌موومان ناكۆكییه‌كانمان وه‌لا بنێین و خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ ئه‌م قۆناغه تازه‌یه كه قۆناغى ده‌وڵه‌ته و، ئه‌م كێشانه‌ى به‌رۆكى كوردستانى گرتووه ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌ت له‌مانه گه‌وره‌تره و، پێویستیمان به قوربانیدانه و جیهان به‌تایبه‌تى وڵاته زلهێزه‌كان له ئاستى دنیا و ئه‌ورووپا و ناوچه‌كه و رۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاست، گرفتێكى گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیى نییه، چونكه جیهان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مرۆى واقیع ده‌كات، ئایا كورد تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه؟ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر كورد خۆى و، هه‌ولومه‌رجی ده‌ره‌كى زۆر له‌باره و هیچ كات وا له‌بار نه‌بووه، ئێستا هه‌لومه‌رجى زێڕینمان هه‌یه، به‌ڵام له ئاستى ناوخۆ ئه‌و كێشانه‌ى له‌نێوانیاندا هه‌یه كۆسپه له به‌رده‌مى و پێویسته (بارزانى ) و سه‌ركرده‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان، له‌سه‌ریانه ئه‌نجوومه‌نێكى نه‌ته‌وایه‌تى به خێرایى دروست بكه‌ن له‌گه‌ڵ (بارزانى)، هه‌روه‌ها ژوورى عه‌مه‌لیات و كاركردن بۆ ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیى دروست بكه‌ن و، تاكو ئه‌و به‌ربه‌ست و گرفتانه‌ى هه‌ن ببڕن و، تا ئاستى ناوخۆییش هاوتاى ئاستى ده‌ره‌كى بێت كه ئاستێكى زێڕینه.''
نەشوان بەرزنجی




