چاودێرێكی سیاسی: لە چاكسازییەكەی سەرۆك بارزانیدا، هیچ گەندەڵكارێك قوتاری نابێت
هەولێر-KDP.info- چاودێرێكی سیاسی دەڵێت، پرۆسەی چاكسازیی (سەرۆك بارزانی) زۆر جیددییە و كاریشی بۆ كراوە و ئەنجامەكەیشی ئێستا دیارە، چونكە لە ڕووی داراییەوە دەستی پێ كردووە، كە بێگومان هەموو گەندەڵكاران ئاشكرا دەبن و هیچیان رزگاریان نابێت.
چاودێری سیاسی و مامۆستای زانكۆ (د. عەبدولحەكیم خەسرۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سەرۆك بارزانی لە پرۆسەی چاكسازیدا باسی لەوە كرد كە پێویستە دەزگا شەرعییەكانی پەیوەست بە چاكسازی، كاری خۆیان بكەن و بە رێگەی ئەوان كار دەكرێت، بۆیە بە پاڵپشتیی دەستەی نەزاهە و چاودێریی دارایی و داواكاری گشتی دەستیان پێ كرد كە دۆسیەی گەندەڵین و، هەندێك لێكۆڵینەوەیان لەسەر كراوە و ئامادەن بۆ جێبەجێكردن، ئەو بڕیارەى (سەرۆك بارزانی)ـیش زۆر گرینگ بوو بۆ ئەوەی رێگر بێت لە گەندەڵكاری، بە تایبەت لە بانكەكا ن و وەبەرهێنانیش، هەروەها لە وەزارەتی پێشمەرگە و دامودەزگاكانی حكوومەت و دەزگا ئەمنییەكانەوە بەپێی قەبارەی گەندەڵی و ئەو زانیاریانەی لەلایەن خەڵكەوە بۆ دەستەی بۆ لێكۆڵینەوە دروست كراوە، كار دەكرێت و ئێستایش خەڵك زیاتر یارمەتیی دەستەی نەزاهە و چاودێریی دارایی و سەرۆكایەتیی هەرێم دەدەن بۆ ئەوەی هەر فەرمانبەرێك زانیارییەكی دەست كەوێت كە گەندەڵی كرابێت، زۆر گرینگە دەستەی لیكۆڵینەوە ئاگادار بكەنەوە".
(خەسرۆ) گوتیشی: "لە هەرێمی كوردستاندا هاووڵاتیان زۆر یارمەتیدەرن بۆ دامودەزگا ئەمنییەكان، كە ئەمە نهێنیی سەقامگیریی هەرێمی كوردستانە، دەتوانین بۆ چاكسازییش سوود لەو ئەزموونە وەربگرین بە پاراستنی ناوونیشانی ئەو هاووڵاتیانە، بۆ ئەوەی زانیاری بدەن لەبارەی هەر پرسێك كە گەندەڵی بكرێت بۆ ئەوەی تاوانكاران لە دادگا دەرباز نەبن".
ئەو چاودێرە سیاسییە دهشڵێت، پرۆسەی چاكسازیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، زۆر جیددییە و كاری لەسەر كراوە و ئەنجامی زۆر باشیشی هەبووە، چونكە لە ڕووی داراییەوە پرۆسەكە دەستی پێ كردووە، بۆیە هەموو ئەو تۆڕ و شەبەكاتەی دەستیان لە گەندەڵیدا هەیە، ئاشكرا دەبن و هیچ گەندەڵكارێك رزگاری نابێت".
بڵند ئیبراهیم




