٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ئەمەریكا هاوكاریی دارایی پێشمەرگە دەكات.. وڵاتان ئاگادارن كە رۆڵی چۆن بووە"

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە دەڵێت، هێزی پێشمەرگە تاكە هێز بوو لەسەر ئاستی جیهان بە بێ هیچ شكستێك، سەركەوتنی گەورە بەسەر تیرۆریستانی داعشدا بە دەست بێنێت، هەر بۆیە ئەمەریكایش هاوكاریی دارایی هێزی پێشمەرگە دەكات.
 
 (حەمید ئەفەندی)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هۆكاری یارمەتیدانی دارایی هێزی پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریكاوە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە داعش لە زۆر وڵات شەڕ دەكات، بەڵام ئەو شەڕەی پێشمەرگە لەگەڵ داعش دەیكات، لە هیچ شوێنێك نەتواندراوە وەكو پێشمەرگە بەرگری بكرێت لە خاكی خۆی، چونكە دەزانن كورد شەڕی ماف و ئازادی و سەركەوتن دەكات، خۆشبەختانەیش پێشمەرگە سەركەوتنی باشی بەدەست هێناوە و ئەستەمە جارێكی دیكە داعش بتوانێ لە خاكی كوردستان نزیك بیێتەوە".
 
(ئەفەندی) گوتیشی: "داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە شكستی زۆر گەورەی بردووە و هەموو وڵاتانیش ئاگادارن كە رۆڵی كورد چۆن بووە".
 
ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە دەشڵێت، هێزی پێشمەرگە هێرش بۆ سەر مووسڵ ناكات تاوەكو سوپای عێراق هێرش نەكات، ئەو كاتیش پێشمەرگە هاوكارییان دەكات، بەڵام هەموو ئەو ناوچانەی كە نزیكن و لە ژێر كۆنتڕۆڵدان لە سنووری پارێزگای مووسڵ، لە دەستی هێزی پێشمەرگەدان، بۆیە پێویستە ئەوان سەرەتا هێرش بكەن ئەوكات ئێمە هاوكارییان بكەین، ئەگەرنا  ناچار نین ئێمە بچین مووسڵیان بۆ ئازاد بكەین". 
 
راشیگەیاند: "بۆ بەشداریكردن لە شەڕی مووسڵ، سەركردایەتیی بڕیار دەدات كە چ مەرجێكی دەبێت".
 
بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار