٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە یادی ١١٨ ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردیدا تاوتوێی دۆخی رۆژنامەگەری هەرێم دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info
 
هه‌ولێر-KDP.info- سبەی هەینی ٢٢ی نیسان، ١١٨ەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردییە و بەهۆی ئەوەی کە دەکەوێتە هەینی ئەمڕۆ پێنجشەم رێورەسمی جۆراوجۆر بۆ یادکردنەوەی ئەو رۆژە بەڕێوەدەچێت. 
 
(ئازاد حەمەدەمین) نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، بۆ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیموكراتى كوردستان گوتى: "ئەمڕۆ لە زانکۆی کوردستان لە هەولێر کۆنفرانسێک بەڕێوەدەچێت لە ژێر ناوی ئاستەنگ و پێداویستییەکانی بەردەم میدیای کوردی، جگە لە یادکردنەوەی ١١٨هەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردی یادی ١٨هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی سەندیکاکەشیان دەکەنەوە.
 
(حەمەدەمین) گوتیشى: "لەو کۆنفرانسەدا، وێڕای بەشداریی کەسانی ئەکادیمی و پسپۆڕی بواری میدیا و کەسی یەکەمی دەزگاکانی راگەیاندن، هەندێک لە بەرپرسانی حکوومیش بەشداری دەکەن و تاوتوێی دۆخی رۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێت و راپۆرتێک سەبارەت بە میدیای کوردی بڵاو دەکڕیتەوە کە پڕە لە ئامار و بەدواداچوون و تیایدا ئەوە دەخرێتە روو لە هەرێمی کوردستان لەو دوو ساڵەی رابردوودا چەند رۆژنامە و دەزگای راگەیاندن داخراون و، دەبێت چی بکرێ بۆ ئەوەی میدیای کوردی هەنگاوی باش بۆ بەرەوپێشچوون بنێت.
 
(ئازاد حەمەدەمین) گوتیشى: "چالاکییەکان هەر ئەمڕۆ ئەنجام نادرێن، بەڵکه‌ رۆژی شەممە لە دهۆکیش، بە هاوکاری پارێزگاری دهۆک چالاکییەک بەڕێوەدەچێت و لە شارەکانی شەقڵاوە، پێنجوێن، چوارتا، سۆران و خانەقین و کەلار و چەندین شوێنی تر رێورەسمی جۆراوجۆر بۆ یادکردنەوەی ئەم رۆژە بەڕێوەدەچن.
 
له‌ 22 ی نیسانی ساڵی 1898 ی زایینی له‌سه‌ر ده‌ستی (مقداد مدحه‌ت به‌درخان) یه‌که‌م رۆژنامه‌ی کوردی له‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر به‌ ناوی کوردستان ده‌رچوو.
 

هەواڵی پەیوەندیدار