هێزه‌كانی ِڕژێمی سووریا، دوو ئاسایشی په‌یه‌ده‌یان كوشتن

به‌یرووت-KDP.info- به‌رپرسێكی یه‌كینه‌كانی سه‌ربه په‌یه‌ده ده‌ڵێ، دوو كارمه‌ندی ئاسایشیان له پێكدادانێكیاندا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژێمی سووریادا، له قامیشلۆ كوژراون.
ئه‌و به ڕۆیته‌رزی گوتووه، هێزه‌كانی سووریا، كاروانێكی ئۆتۆمبێله‌كانی ئاسایشی په‌یه‌ده‌یان له قامیشلۆ كردووه‌ته ئامانج و به هۆیه‌وه، دوو ئاسایش كوژراون.
ڕوانگای مافه‌كانی مرۆڤیش له سووریا كه باره‌گاكه‌ی له به‌ریتانیایه، كوژرانی دوو كارمه‌ندی ئاسایشی په‌یه‌ده و سێ برینداری دیكه‌یان پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
شه‌ڕ له نێوانیاندا ئه‌و كاته دروست بووه كه، ئاسایشی په‌یه‌ده، ئۆتۆمبێلێكی هێزه‌كانی به‌رگریی نیشتیمانیی سووریا راده‌گرێ.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕوانگای مافه‌كانی مرۆڤیش، ڕه‌وشی قامیشلۆ ناله‌باره و به‌روبازاڕ داخراون.
واندلع القتال بعد أن أوقفت قوات أمنیة كردیة سیارة بها ضابط من قوات الدفاع الوطنی السوریة فی وقت ما خلال الأربع والعشرین ساعة المنصرمة.




