نێچیرڤان بارزانی: لە ئاوەدانکردنەوەی هەرێم بەردەوام دەبین..شەڕی داعش و قەیرانی دارایی ساردمان ناکاتەوە

دەقی گوتاری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان:
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
میوانانى خۆشه‌ویست،
ئێواره‌تان باش، هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن.
بەخێرهاتنی تایبەتی و گەرمی خاتو گلەیت كلیمۆر جێگری كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان كە لە جنێفەوە تەشریفی هێناوە بۆ كوردستان دەكەم. بەخێرهاتنی خاتوو لیزا گراندی جێگری نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، بەڕێزان باڵوێزی بەلجیكا و هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵوێزخانەی لوبنان لە عێراق و كونسوڵ و نوێنەرایەتی وڵاتانی بیانی و ڕێكخراوەكانی نێودەوڵەتی كە لە هەرێمی كوردستانن، هەمووتان بەخێربێن و ئێوارەتان باش.
خۆشحاڵم كه ئه‌م ئێواره به‌هارییه، له شارى هه‌ولێرى خۆشه‌ویست، له بۆنه‌یه‌كى گرنگدا بۆ پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان و دانیشتوانى، له هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كان، پێكه‌وه‌ین. هیوادارین ڕاگه‌یاندنى پلانى ستراتیژیى په‌ره‌پێدانى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ ساڵانى 2016 ـ 2018 به‌پێى كات و خشته‌ى دیاریكراوى خۆى جێبه‌جێ بكرێت و جێبه‌جێكردنى ئه‌م پلانه، شارى هه‌ولێر بگوازێته‌وه قۆناغێكى دیكه‌ى په‌ره‌پێدان و پێشكه‌وتن، كه شایه‌نى پێگه و ناو و كه‌لتوور و مێژووى ئه‌م شاره دێرینه بێت.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشتر پلانێكى گشتگیرى بۆ په‌ره‌پێدانى ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان ئاماده كردووه كه تیایدا دیدگاى حكوومه‌ت بۆ چۆنیه‌تیى په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنى هه‌رێمى كوردستان تا ساڵى 2020 خراوه‌ته ڕوو. ئه‌م پلانه به هاوكارى و به‌شداریى لایه‌نه پسپۆڕ و تایبه‌تمه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده كراوه و دابه‌شى سه‌ر چه‌ند قۆناغێك كراوه. ئه‌م پلانه‌ى ئه‌م ئێواره‌یه‌ش له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا بۆ په‌ره‌پێدانى شارى هه‌ولێر ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى پشتى به‌و دیدگا ئایینده‌ییه و به‌و پلانه ستراتیژییه به‌ستووه كه حكوومه‌ت بۆ ساڵى 2020ى ئاماده كردووه.
پلانى حكوومه‌ت فراوان و گشتگیره و به‌پێى پێویستى و ئه‌وله‌وییه‌ت و قۆناغ به قۆناغ، به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدان و پێشخستن، ته‌واوى بواره‌كانى ژیان، به هه‌موو كه‌رت و خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه، ده‌گرێته‌وه. ئه‌گه‌رچى دۆخى نه‌خوازراوى وه‌ك شه‌ڕى دژه‌تیرۆر و قه‌یرانى دارایى و لێكه‌وته‌كانیان، كاریگه‌ریى خراپیان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوون و جێبه‌جێكردنى پلانه‌كه هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه هاوكاره‌كانمان له جددییه‌ت و موكوڕى و به‌رده‌وامیدان به ئه‌نجامدان و جێبه‌جێكردنى پلانى په‌ره‌پێدانى هه‌رێمى كوردستان، سارد ناكاته‌وه.
ئێمه له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى هه‌موو سه‌ختییه‌كان سوورین له‌سه‌ر كاركردن بۆ په‌ره‌پێدان و پێشخستنى كوردستان و مرۆڤ له‌م وڵاته‌دا. خواست و عیشق و ئیراده‌ى خه‌ڵكى كوردستان بۆ بنیاتنان و پێشكه‌وتن، له هه‌موو سه‌ختى و دژوارییه‌كان به‌هێزتره. هیوادارین وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر ده‌كرێت، له كاتى خۆیدا ئه‌م ڕێوڕه‌سمه بۆ په‌ره‌پێدان و پێشخستن، به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى ئاماده كراوه، له هه‌موو شار و ناوچه‌كانى دیكه‌ى كوردستانیش ئه‌نجام بدرێت.
به‌ڕێزان..
ئێمه ئێستا له یه‌كێك له دێرینترین و كۆنترین شوێنه‌كانى دنیا وه‌ستاوین، كه زیاتر له شه‌ش هه‌زار ساڵه، به‌رده‌وام و بێ بڕانه‌وه ژیان تیایدا به‌رده‌وامه. قه‌ڵاى هه‌ولێر كه یه‌كه‌م بناغه‌ى ده‌سپێكردنى ژیانه له‌م شاره، به درێژاییى هه‌زاران ساڵ، ده‌یان قۆناغى مێژوویى ده‌رباز كردووه و ده‌یان شارستانیى جیا و ئایین و ئایینزاى جیاى له ئامێز گرتووه و، ده‌یان به‌سه‌رهات و ڕووداوى مێژوویى به‌ڕێ كردووه. قۆناغ و سه‌رده‌مه جیاجیا مێژوویییه‌كان و ساڵانى دوور و درێژى ژیان له‌م قه‌ڵا و له‌م شاره دێرینه، به‌رهه‌مێنه‌رى كه‌لتوورێكى فره‌ڕه‌نگ و ده‌وڵه‌مه‌ندى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌ییى ئایینى و نه‌ته‌وه‌یى بووه لەم شارە خۆشەویستەدا.
فره‌ڕه‌نگى، پێكه‌وه‌یى و لێبورده‌یى له‌م شاره و به‌تایبه‌تیش له قه‌ڵاى هه‌ولێردا كه یه‌كه‌م لانه‌ى ژیان بووه و ده‌سه‌ڵات و شارستانیه‌ت و ئیمپراتۆریه‌ته‌كانى مێژوو و، قۆناغه‌كانى بڕوا سه‌ره‌تاییه جیاكان و، به‌رله ئایینه ئاسمانییه‌كان و، هه‌موو ئایینه ئاسمانییه‌كانیشى بینیوه، كنێشتى جووله‌كه و كڵێساى مه‌سیحییه‌كان و مزگه‌وتى موسڵمانانیشى بینیوه و له‌گه‌ڵ هه‌موواندا ژیاوه. بۆیه به‌ره به‌ره كه‌لتوورى فره‌ڕه‌نگیى ئایینى و نه‌ته‌وه‌یى له سه‌رده‌م و ساڵانى زووه‌وه له‌م قه‌ڵایه‌دا كه‌ڵه‌كه بووه و ئیتر قه‌ڵا به شێوه‌یه‌كى مێژووكرده، بووه‌ته خاوه‌ن كه‌لتوورێكى ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌مه‌ڕه‌نگى پێكه‌وه‌ژیانى ئایین و ئایینزا و نه‌ته‌وه جیاكان لەم شارەدا.
شێوازى ژیان و كه‌لتوورى شار و ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ى له قه‌ڵادا هه‌بووه، هه‌ر به ته‌نیا له سنوورى قه‌ڵادا نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكوو به هۆى كاریگه‌رى و به‌هێزیى پێگه‌ى قه‌ڵا كه شوێنى ئێلیت و نوخبه‌ى شارستان، خوێنده‌واران، ڕۆشنبیران، مامۆستایانى ئایینى، نووسه‌ران، هونه‌رمه‌ندان و چینه پێشكه‌وتووه‌كانى كۆمه‌ڵگه بووه، كاریگه‌رى له‌سه‌ر ته‌واوى شار و بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و كه‌لتووره لە هەموو شوێنێكدا هه‌بووه. هه‌ر ئه‌و كه‌لتووره‌ش یه‌كێك له نهێنییه‌كانى مانه‌وه و به‌رده‌وامیى ژیان بووه له قه‌ڵاى هه‌ولێردا. هه‌ر ئه‌وه‌شه واى كردووه كه قه‌ڵا ببێته سیمبۆلى شارى هه‌ولێر و له‌سه‌ر ئاستى دنیا پێى بناسرێته‌وه.
كاتێكیش ناوه‌ڕاستى ساڵی 2014 كۆمیته‌ى كه‌لتوورە جیهانییەكانی سەر بە ڕێكخراوی یونسكۆى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، وه‌ك یه‌كێك لە شاكارە مرۆییەكانی جیهان، قه‌ڵاى هه‌ولێرى خسته لستى شاكاره مێژووییه‌كان و شوێنه‌واره كه‌له‌پوورییه‌كانى جیهانه‌وه، قه‌ڵا بۆ هه‌ولێر و بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى و، ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌گشتى، بووه خاوه‌ن پێگه‌یه‌كى گه‌وره‌تر و له ته‌ك كه‌لتوورى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى كه بووه‌ته مایه‌ى ڕێز و شانازیى خه‌ڵكى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى جیهان، ئه‌ویش بووه شانازییه‌كى دیكه بۆ هه‌رێمى كوردستان و خه‌ڵكى هه‌ولێر به‌تایبه‌تى.
هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان و وه‌ك یه‌كێك له هه‌ره كۆنترین شاره‌كانى جیهان، زه‌مینه‌یه‌كى باش و له‌بارى په‌ره‌پێدان و پێشخستنى تێدایه. له ڕووى پێكهاته‌ى نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌وه شارێكى تێر و ده‌وڵه‌مه‌نده و، نموونه‌یه‌كى جوان و سه‌ركه‌وتووى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و هه‌مه‌ڕه‌نگیى كه‌لتوورى و كه‌له‌پوورى و ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه لە كوردستان و عێراقدا. به‌هۆى ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌شه‌وه كه دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى به‌عس له هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى و له هه‌ولێر به‌تایبه‌تى، هه‌موو كه‌رت و لایه‌نه‌كانى ژیانى گرته‌وه، هه‌ولێر بووه ناوه‌ندێكى دیار له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و جیهانیش، بۆیه شایانى ئه‌وه‌یه كه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه گرنگى پێویستى پێ بدرێت و ئه‌و پلانه‌ى بۆ په‌ره‌پێدانى ئاماده كراوه، به ڕێكوپێكى و سەركەوتوویی جێبه‌جێ بكرێت.
خه‌ون و تمووحى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ په‌ره‌پێدان و پێشخستنى هه‌موو كه‌رت و بواره‌كانى ژیان له هه‌رێمى كوردستان خه‌ون و تمووحێكى مه‌زنه. له‌وانه‌یه هه‌ندێ جار و له قۆناغێكى دیاریكراودا، له‌به‌ر دۆخى نه‌خوازراو و هۆكارى ده‌ره‌وه‌ى ئیراده‌ى حكوومه‌ت، كه‌موكوڕى و كێشه بێنه پێشه‌وه و پلان و به‌رنامه‌كانى حكومه‌ت له‌مباره‌یه‌وه به شێوه‌یه‌كى كاتى سست بكه‌نه‌وه، به‌ڵام لێره‌وه، له‌م بۆنه‌یه‌دا ده‌مه‌وێ هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان و دۆستانمان دڵنیا بكه‌مه‌وه كه ئێمه له‌سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه، بنیاتنان، پێشخستن و په‌ره‌پێدانى وڵات، ژیان و مرۆڤ له هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بین.
ئه‌م ڕێوڕه‌سمه و ڕاگه‌یاندنى پلانى ستراتیژیى په‌ره‌پێدانى پارێزگاى هه‌ولێریش له دۆخى ئه‌مڕۆى كوردستاندا، به‌ڵگه و گه‌واهییه بۆ ئه‌و ڕاستییه‌ى كه حه‌ز و ئیراده‌ى خه‌ڵكى كوردستان بۆ ژیان، بۆ پێشكه‌وتن، بۆ بنیاتنان و ئاوه‌دانى، بۆ پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى، زۆر له ئیراده‌ى شه‌ڕانگێزیى ئه‌وانه به‌هێزتره كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یانه‌وێ و بێهووده هه‌وڵ ده‌ده‌ن، كاروانى پێشكه‌وتنى كوردستان ڕابگرن.
كوردستانێك كه بابوباپیرانمان، له هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى ئه‌م وڵاته، به گیان و خوێنى خۆیان دروستیان كردووه، ئه‌مڕۆش ڕۆڵه‌كانى له هه‌موو پێكهاته‌كان، پێشمه‌رگه‌ن و دیسان به گیان و خوێنى خۆیان ده‌یپارێزن، به هیچ شێوه‌یه‌ك له پێشكه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوون ناوه‌ستێت و هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
له كۆتاییدا سڵاو و دروود بۆ گیانى پیرۆزى شه‌هیدانى كوردستان كه به گیانى پاك و خوێنى گه‌شیان، كوردستانیان پاراست. سڵاو له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان، كه ئه‌مڕۆ له به‌ره‌كانى جه‌نگى دژه‌تیرۆردا، كوردستان و پێشكه‌وتنه‌كانى، به‌ها به‌رزه‌كانى، كه‌لتوور، پێكه‌وه‌یى و لێبورده‌ییى پێكهاته‌كانى، مرۆڤ و مرۆڤایه‌تى ده‌پارێزن.
ده‌ستخۆشى له ڕێكخه‌رانى ئه‌م ڕێوڕه‌سمه، پرۆگرامى ناوچه خۆجێیه‌كانى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان UNDP، یه‌كێتیى ئه‌ورووپا، پارێزگاى هه‌ولێر و کۆمیسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای هه‌ولێر ده‌كه‌ین و سوپاسیان ده‌كه‌ین بۆ داوه‌تكردنمان. سوپاس و ده‌ستخۆشى بۆ وه‌زارتى پلاندانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و جه‌نابى وه‌زیر كە دەبوایە لەو مەراسیمەدا بەشدار بێت، بەڵام بەداخەوە لە ئەمەریكایە و نەیتوانیوە بگاتە ئێرە، سوپاسی دەكەین بۆ ئەو كارانەی كە كردوویەتی.
سوپاس و ده‌ستخۆشییه‌كى تایبه‌ت بۆ به‌ڕێز نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر كه دڵسۆزانه و به شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووانه، كاروبارى پارێزگاى هه‌ولێرى به‌ڕێوه بردووه و، ڕۆڵێكى دیار و سه‌ره‌كى له پێشخستن و په‌ره‌پێدانى پارێزگاكه‌دا گێڕاوه و ده‌گێڕێت، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازم و هیوادارم بەردەوام بێت لە هەوڵی خۆی بۆ پێشخستنی پارێزگای هەولێر بەشێوەیەكی گشتی و دەستخۆشی لەخۆی و هەڤاڵانی و ئەوانەی یارمەتی دیدەن دەكەم و سوپاسیان دەكەم و هیوادارم بەردەوام بن لە كارەكانیان.
ئه‌مڕۆ، جه‌ژنى سه‌رى ساڵى خوشك و برایانى ئێزدیمان ـ چارشه‌مبوا سۆره ـ به‌م بۆنه‌یه‌وه، پیرۆزباییان لێده‌كه‌م، هه‌موو شه‌هیدان و قوربانیانى ئێزدى به‌بیر ده‌هێنینه‌وه و دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئازادكردنى خوشك و برایانى ئێزدیمان له ده‌ستى تیرۆرستانی داعش به‌رده‌وام ده‌بین، هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له ئاستى نێوده‌وڵه‌تیدا كه‌یسى ئه‌وان وه‌ك جینۆساید بناسرێت و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو تواناكانى خۆى بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه ئازادكراوه‌كانیان ده‌خاته گه‌ڕ.
دووباره هەموو لایەكتان بەخێربێن سەرچاو.
سوپاستان ده‌كه‌م.





